بەپێی پێگەی هەواڵیی هاژە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئاوریگرت و بەوهۆیەوە ڕێگای نێوان دەربەندیخان و سلێمانی داخرا.
کارزان مەجید، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی سوتەمەنی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان گڕیگرت، بەهۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەناوەوە و ژمارەیەکیش لەدەرەوەی تونێلەکە گڕیانگرتوە و هاتوچۆی لە شەقامەکە تەواو ڕاگیراوە.
وتیشی بەفەرمانی لیوا چەتۆ،"بریکاری وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و سلێمانی و فڕۆکەوانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خرانه حاڵەتی ئامادەباشی.
بەپێی هەواڵی هاژە لە ئەنجامی ئەم ئاگرکەوتەنەوە دوو کەس برینداربوون و زیان بەر پێنج ئۆتۆمبیلی خەڵک کەوت.