تاريخ: ۱۴۰۱ چهارشنبه ۷ ارديبهشت ساعت ۱۸:۹ | بازدید: 999 نظرات: 0 کد مطلب: 18489 |
بە پێی هەواڵی هاژە، سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە نمایش دانی فیلمی سینەمایی محەممەد ڕەسووڵەڵڵا (د.س) بە دوبڵەی کوردی لە ١٠ی بانەمەڕ لەسەرجەم سینەماکانی ئەم پارێزگایە هەواڵی دا.
ئەمین مرادی لەسەر ئەم فیلمە دەڵێت: فیلمەکە ١٨ی ڕەشەممەی ١٣٥٥ی هەتاوی بۆ هەوەڵ جار لە جیهاندا نمایش دراوە. لە دوو نوسخەی بەرهەم هاتووی ئەم فیلمە کە یەکیان بە دەورگێڕانی هونەرمەندانی عەڕەب و بە زمانی عەڕەبی، ئەوی تریان بە دەورگێڕی هونەرمەندانی مەشهوری جیهانی وەکوو ئانتۆنی کوویین (هەمزە)، ئیرنە پاپاس (هێند)، مایکڵ ئانسارا (ئەبووسۆفیان)، جانی سکا (بیلال) و... کار کراوە.
سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوبڵەی فارسی ئەم بەرهەمە لەساڵی ١٣٥٩ لە ئیستدیۆ فیلمکار ئەنجام و لە سینەما فەرهەنگی تاران نمایش دراوە، دوبڵەی کوردییەکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٦٢ بەرهەم هاتووە.
مرادی لەسەر دوبڵەی نوێ ئەم بەرهەمە بە زمانی کوردی ڕایگەیاندووە: ئەم کارە بە تێکۆشانی هونەرمەندانی کورد لە ئیستۆدیۆ سینەماگوستەر زاگرۆسی تاران بە بەڕێوەبەرایەتی محەممەد فەرەیدوونی و دەنگهەڵگری بابەک سێری جیان و وەرگێڕانی ئیبڕاهیم بریاجی نوسخەی سەرەکی ئەم فیلمە بە زاراوەی کوردی سۆرانی دوبڵە و ئامادەی بڵاو بوونەوەیە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەم هونەرمەندانەی کە لەم کارە دوبڵەیەدا بەشدار بوون و گووتی: هونەرمەندانێک وەکوو فەرزاد مەشعووف، عەبدوڵلا عابیدی، ئەمیر ڕەزایی، ئازاد ئیبڕاهیمی، ڕەزا حاجخوسرەوی، مۆحسێن ئەسعەدی، فواد شافعی، شاهۆ ڕۆستەمی، شاهۆ قاسمی و... لە شارەکانی قوڕوە، سنە، مەهاباد، بۆکان و سەقز دوبڵەی ئەم بەرهەمەیان لەئەستۆ بووە.
|