تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۲۶ دي ساعت ۱۳:۱۸ | بازدید: 1948 نظرات: 1 کد مطلب: 2822 |
ره‌نگه كرده‌وه‌يه‌كى ساده بێته به‌رچاوان، به‌ڵام پرسيارى زۆرى لاى زانايان درووستكردبوو، تا سه‌ره‌نجام وه‌ڵامى پرسياره‌كانيان دۆزيه‌وه و ده‌ركه‌وت بۆچى ژنان منداڵيان ده‌ده‌ن به شانى چه‌پدا له‌كاتى له باوه‌شگرتندا.
به رێژه‌ى 70 تا 80ى ژنان له كاتى له‌باوه‌شگرتندا منداڵ به شانى چه‌پياندا ده‌ده‌ن و ده‌ستى راستى له پشتى منداڵه‌كه داده‌نێن.
زانايانى زانكۆى سان پترسبۆرگى رووسيا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه نه‌ك ته‌نيا له مرۆڤدا به‌ڵكو له ناو ئاژه‌ڵانيش هه‌مان ديارده بوونى هه‌يه.
راپۆرتێكى زانستى تايبه‌ت به‌و پرسه كه له سايتى "Nature Ecology and Evolution" بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ريخستووه، له ناو مه‌يموونى باڵاشدا هه‌مان خوو هه‌يه و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى ئه‌و ديارده‌يه تا ئێستا به نه‌زانراوى ماوه‌ته‌وه.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، كاتێك منداڵ به شانى چه‌پى دايكه‌وه‌يه، راسته‌وخۆ به‌شى راستى مێشكۆڵه به خێرايى په‌رچه‌كردارى سۆز له باره‌ى هه‌ر رووداوێكه‌وه ده‌نوێنێت كه به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا بێت، جا پێكه‌نين بێت يان گريان و به‌م جۆره په‌يوه‌ندييه‌كى هه‌ستى زۆر ورد له نێوان دايكه‌كه و منداڵه‌كه‌يدا درووست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، 10 جۆرى گيانله‌به‌ر بێچووه‌كانيان به لاى چه‌پدا هه‌ڵده‌گرن، وه‌ك دۆلفين، كه‌نغه‌ر و مه‌يمون.
به‌شى چه‌پى مێشك به گشتى ئه‌ركه‌كانى په‌يوه‌ستن به زمان و بيركردنه‌وه و شيكاركردن و پرۆسه بيركارييه‌كان و شيكاره لۆژيكييه‌كان.
به‌شى راستى مێشك به‌رپرسه له ناسنى رووخسار، ده‌ربڕى هه‌ست و ئاگاهى له باره‌ى شوێن و هه‌ست و خێرايى چاوه‌ڕوان نه‌كراو و گوێگرتن له مۆسيقا و تێگه‌يشتن له هه‌سته‌كان .