تاريخ: ۱۴۰۱ چهارشنبه ۳۱ فروردين ساعت ۱۷:۴ بازدید: 900      نظرات: 0      کد مطلب: 18313

بۆ دایکان؛ منداڵەکەت بەگوێت ناکات؟ پێویستە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت؟


بەشێک لە دایکان ناتوانن بەتەواوی کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بکەن و کەسایەتییەکی لاوازیان بەرامبەر بە منداڵەکانیان هه‌یە، بۆ رێگریکردن لەو حاڵەتەش پێویستە چەند هەنگاوێک بگرنەبەر.
 
چەند هۆکارێک هەن وادەکەن دایکان نەتوانن بڕیار لەسەر منداڵەکانیان بدەن و لەکاری هەڵە بیانپارێزن، لەوانەش:
 
نەبوونی توانای بڕیاردان لە لایەن دایکەوە
ئەگەر دایکێک لەبەرامبەر منداڵەکەی بڕیار بەدەست نەبێت، منداڵەکەشی ئەو هەلە دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەگوێی دایکی نەکات و هیچ ترسێکی لێی نەبێت.
 
پشتگوێخستنی رۆڵی دایک
پشتگوێخستنی رۆڵی دایک لە لایەن باوکەوە وا دەکات منداڵ لاوازی رۆڵی دایکی لە ماڵەوە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاری هەڵە بکات، لەبەرئەوەی لەو حاڵەتەدا دایک ناتوانێت رەزامەندی یان رەتکردنەوەی هیچ بڕیارێک بدات.
 
خۆشەویستی بێ سنوور
خۆشەویستی و گرنگیدانی دایک بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست هانی منداڵەکەی دەدات بۆ ئەوەی بەسەر دایکیدا زاڵبێت و بەگوێی نەکات.
 
داوای لێبوردن لە لایه‌ن دایکەوە
داوای لێبوردنی دایک لە منداڵەکەی و دەرخستنی پەشیمانبوونەوەی لەدوای سزادانی رۆڵی دایک بە لاوازی دەردەخات، بەوەش وادەکات منداڵەکە هەڵەکانی دووبارە بکاتەوە
 
پاراستن و ترسی زیاد لەپێویست
ترسی دایک لە منداڵەکەی و گرنگیدانی زیاد لە پێویست یەکێکە لەو هەڵە باوانەی دایکان لەگەڵ منداڵەکانیانی دەکەن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد