تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۲۶ دي ساعت ۱۱:۵۸ | بازدید: 1684 نظرات: 0 کد مطلب: 2819 |
کاسێتی ڕێگه‌ی عه‌شق به‌رهه‌می هاوبه‌شی محه‌ممه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان و هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو، په‌رویز مشکاتیان له لایه‌ن کۆمپانیای (ئێران گام) و (هونه‌ری شار) ڕه‌وانه‌ی بازاڕی موسیقا کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کاسێته بریتییه له شێعره‌کانی حافز که له ساڵی 1989ی زاینی له ئه‌ورووپا به کۆنسێرتێک به‌ڕێوه چوو، له ئێستادا کۆمپانیای هونه‌ری شار بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاسێته‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
گرووپی عارف که زیاتر له بنه‌ماڵه‌ی کامکاره‌کان پێکهاتووه، بریتین له: په‌رویز مشکاتیان (سنه‌تور)، داریوش پیرنیاکان (تار)، ئه‌رده‌شیر کامکار (که‌مانچه)، بیژه‌ن کامکار (ڕوباب و ده‌ف)، ئه‌رژه‌نگ کامکار (زه‌رب)، جه‌مشید عه‌نده‌لیبی (نه‌ی) و محه‌مه‌د فیروزی (عود).
کاسێتی مۆسیقای ڕێگه‌ی عه‌شق به‌ریتییه له‌م چه‌ند ملۆدییه که تێیدا بڵاو بووه‌ته‌وه و له ئێران‌دا ناوبانگێکی زۆریان هه‌یه: پێش ده‌رامدی ئه‌فشاری (گوڵ نۆش)، تاک ژه‌نی په‌رویز مشکاتیان به سه‌نتور، سه‌نتور و ئاوازی غه‌زه‌ڵێکی حافز، چوارمیزراب (دڵخواز)، تار و ئاواز (غه‌زه‌ڵیک له حافزێ، ملۆدی بۆ غه‌زڵێکی مه‌ولانا، که‌مانچه و ئاواز (غه‌زه‌ڵێکی حافز) و چه‌ندین غه‌زڵی دیکه له حافز و مه‌ولانا.
له ئێستا ئه‌م کاسێته نوێیه له هه‌موو کتێب فرۆشییه‌کانی ئێران ده‌ست ده‌که‌وێت.
|