تاريخ: ۱۴۰۱ يکشنبه ۲۸ فروردين ساعت ۲۳:۴۶ بازدید: 2159      نظرات: 1      کد مطلب: 18256

هونەرمەند قادر سەیاحی کۆچی دوایی کرد


به پێی هه‌واڵی هاژه، شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خاکەلێوە، گۆرانێبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری ناسراوی کورد، مامۆستا قادر سەیاحی لە شاری "خۆی" به‌هۆێ جه‌ڵتە کۆچی دوایی کرد. 
سەید نووح عینایەتی ناسراو بە نەبەز لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ هاژە ڕایگەیاند: شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خاکەلێوە، گۆرانێبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەر ناسراوی کورد، مامۆستا قادر سەیاحی لە شاری "خۆی" کۆچی دوایی کرد.
قادر سەیاحی ساڵی ١٣٢٢ لە مەهاباد لەدایک بوو و خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییه.
سەید نووح عینایەتی (نەبەز) هەروەها بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕایگەیاندووە:
گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خوداوەندی بەخشندە و دلۆڤانە
هاوشارییانی بەڕێز و بەتایبەت کۆڕ و کۆمەڵی ئەدیب و هونەردۆستان، بە داخێکی زۆر گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و هەڵکەوتەی کوردستان مامۆستا "قادر سەییاحی"م لە لایەن کچی ئەو  خودالێخۆشبووەوە بە دەست گەیشت و نوقمی خەم و ماتەمی کردم. لەوپەڕی خەفەتباری لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و بە گشتی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم و هیوادارم ڕووحی ئەو بولبولە هونەرمەند و دەنگ‌خۆشە بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و لە دەرگای باریتەعالا داواکارم سوکنایی بدا بە دڵی هەموو تازیەداران و ئەویندارانی هونەر و ئەدەبی نەتەوەکەمان.
ئازیزان من وەک قوتابییەکی بچووکی گۆڕەپانی ئەدەب و هونەر، لەگەڵ تاقمێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو خودالێخۆشبووە پێوەندیم گرت کە تەرمی پیرۆزیان بگەڕێنینەوە مەهاباد و لە گڵکۆی هونەرمەندان و لە ئامێزی شارەکەی خۆیدا بە خاکی بسپێرین کە بەداخەوە نەمتوانی قەناعەتیان پێ بێنم.
هونەرمەند و دەنگخۆش مامۆستا قادر سەییاحی ڕووحت شاد و شوێنت بەهەشت.
براتان سەید نووح عینایەتی (نەبەز)
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

مهاباد ۱۴۰۱/۱/۲۹

نظر خود را براي ما ارسال كنيد