توێژنەوەیەکی نوێ ئاشکرای کرد، شێوازی شۆردنی قژ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازی ههیه و ئەو کەسانەی پێستیان چەورە دەبێت زیاتر قژیان بشۆن.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و لە ماڵپەڕی "دەیلی پۆست" بڵاوکراوەتەوە: زۆربەی ژنان لە نێوان دوو تا سێ رۆژ جارێک قژیان دەشۆن، بەڵام ئەگەر کەسەکە پێستی چەور بوو پێویستە رۆژ نا رۆژێک بشۆردرێت، سەرباری ئەوەش شۆرینی قژ زیاد لە پێویست دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: باشتروایە پیاوان لەهەفتەیەکدا دوو تا چوار جار قژیان بشۆن، بەڵام دەبێت ئاگاداربن لە جۆری ئەو شامپۆیەی بەکاری دەهێنن، لەبەرئەوەی بەشێکیان دەبنە هۆی کەمکردنەوەی چەوری قژ و زیانگەیاندن پێی.