تاريخ: ۱۴۰۱ دوشنبه ۱۵ فروردين ساعت ۱۷:۰ بازدید: 1409      نظرات: 0      کد مطلب: 18020

کورته باسێک له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا مه‌لا سه‌عید ئیبراهیمی شاعیر و نوسه‌ری کورد

ئازاد ئیبراهیمی


پازدەی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیرونووسەر مامۆستا مەلاسەعید ئیبڕاهیمییە، ڕۆحی شاد و ناوویادی هەرمان بێت.
 
مامۆستا مەلاسەعید ئیبڕاهیمی"ئاوێر" زاناوشاعیرونووسەر، کوڕی مەلا ئیبڕاهیم و نەوەی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد "بەها"یە کە خەلیفە و ئەمینداری بنەماڵەی نەهری بووە .
مامۆستا سەعید ئیبڕاهیمی ساڵی 1932 لە مەهاباد، لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و هەر لە منداڵییەوە خوێندنی ئایینی دەست پێدەکات و دواتر لە تەمەنی لاوی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان درێژە بەخوێندن دەدات تا دەبێتە مەلای دوازدە عیلم و لە کۆتاییدا لەخزمەت مامۆستا مەلاحسێن مەجدی ئیجازەی ئیفتا وەردەگرێ، بەڵام تامەزرۆیی بۆ خوێندن و فێربوون وادەکات لە تاقیکاریی گشتی بۆ زانکۆ ، بەشداری بکات و لەبواری وێژە و ئەدەبیاتی عەڕەب بڕوانامەی ماستەر بەدەست بێنێ .
مامۆستا مەلا سەعید زیاتر لە دە کتێب و دەیان وتاری نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە کە لەنێویاندا کتێبی "قارەمانانی نەتەوەی کورد" و "گەشتێ لە عیلمی بەلاغە" لە لوتکەی بەرهەمەکانی دایە.
 
 
شایانی باسە کتێبی قارەمانانی نەتەوەی کورد، لە ڕاستیدا گێڕانەوەی مێژووی کورد له چەند هەزار ساڵ لەمەوبەر تاکوو سەدەی بیست و یەک ، بە شێعر و هۆنراوەیە و گەشتێ لە عیلمی بەلاغەش ، لێکدانەوە و ڕاڤەی زانستەکانی مەعانی ، بەیان ، بەدیع ، عوڕوز و قافیە بە شێوازی ئەکادمی و بەزمانەکانی کوردی و فارسی و عەڕەبیە .
مامۆستا سەعید ئێبڕاهیمی جگە لە نووسینی کتێب و وتار ، بەدەیان ساڵ لە خوێندنگەکانی مەهاباد و زانکۆکانی مەهاباد و بۆکان وانەی گوتۆتەوە و بۆ دەیان کۆنگره و سێمینار بانگهێشت کراوە .
مامۆستا مەلا سەعید، ڕۆژی پازدەی خاکەلێوەی 2004 لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لەژیان کرد و بەخاک سپێردرا .
مەلاسەعید کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ، خاکەڕا و خۆشەویست بوو  و لە ڕێوڕەسمی   پرسەکەیدا لە مەهاباد و بۆکان و سنە و تاران ، جەماوەرێکی زۆر بۆ ڕێزنان و ئەمەگداری بەرامبەر به خزمەتەکانی ، بەشداریان کرد .
بەرهەمەکانی مامۆستا سەعید ئیبڕاهیمی:
▪️قارەمانانی نەتەوەی کورد (شعر) ۲۰۰۳
▪️گەشتێ لە عیلمی بەلاغە (تالیف) ۱۹٨۵
▪️آشنایی با تحولات مذاهب اسلام(تالیف) ۱۹٨۳
▪️تعاریف جرجانی(ترجمە)
▪️علم صرف(تالیف)
▪️اصول الفقه الاسلامی( تالیف) عربی
▪️تست کنکور علوم انسانی (تالیف)
▪️وضع و استعاره (ترجمه) ۱۹۹۹
▪️وضع قاضی عضد (ترجمه)
▪️علم نحو (تالیف)
▪️ترجمه تفسیری ده سوره قرآن کریم



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد