بە پێی بەراوردەکان ١٠ هەزار لە ساڵدا بە هۆی ملانۆماوە دەمرن، چونکوو ئەو نەخۆشیە بە خێرایی لە هەموو لەشدا پەرە دەستێنێ و هێرش دەکاتە سەر ئەندامانی تر وەکوو مێشک و پوفەکان. زۆربەی تووشبوان بە ملانۆما بە هۆی تەشەنەی نەخۆشیەوە دەمرن.
ڕیچارد نۆبیگ، مامۆستای زانکۆی ویلایەتی میشیگان لەم بارەیەوە دەڵێت: تێکەڵاوێک کە دروستمان کردووە بەر بە تەشەنەی شێرپەنجە دەگرێت و تەمەنی نەخۆشەکە دریژتر دەکاتەوە.
کیت ئپلتۆن، خوێندکاری قۆناغی دوکترا لە زانکۆی ویلایەتی میشیگانیش رایگەیاند: ئەو دەسکەوتانە دۆزینەوەیەکی سەرەتاییە کە دەتوانێت لە سەر دەرمانی شێرپەنجەی پێستی کوشندەی ملانۆما کاریگەری هەیە.
سەرچاوە: مێهر