تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲ ارديبهشت ساعت ۱:۲۵ | بازدید: 1441 نظرات: 0 کد مطلب: 1267 |
عه‌بدولقادر نیازی
عه‌بدولقادر نیازی
نکۆڵی له‌وه ناکرێ که سه‌رهه‌ڵدان و به‌رجه‌سته بوونی ئه‌ژمارێکی زۆر له مێدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شوێندانه‌رێکی به هێزی له سه‌ر مه‌زاق و سه‌لیقه‌ی به‌رده‌نگدا هه‌یه که ئه‌وه‌ش ده‌توانێ چێ که‌ری ئاسۆگه‌لێکی ڕوون و جار و باریش تاریک بێ له سه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا (رفتارمصرف رسانه ای).
وردبوونه‌وه له‌و ئاسۆگه‌له ئه‌گه‌ر به باری پۆزه‌تیڤ و ئیجابیدا بکرێ، ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی سووک و ئاسان و به زووترین کات و بێ نێوبژی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێگه‌تیڤ و سه‌لبیشی له‌به‌ر چاو بگیرێ، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه سه‌ر دژواربوونی لێک هاوێرکردنی بابه‌ت و مژاره‌کان به تایبه‌ت هه‌واڵی دروست و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی و جێ متمانه له بابه‌ت گه‌لی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، که ڕه‌نگه گرینگ‌ترینیان په‌ره‌پێدران و ڕه‌گاژۆ کردنی ده‌نگۆ بێ له به‌سته‌ری کۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌ت که ئێستا و له‌و بارودۆخه‌دا ده‌نگۆ(شایعه) به ته‌واو مانا ڕێ‌وشوێنی خۆی له کۆمه‌ڵگادا دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه مێدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر به سانایی ده‌توانن ده‌وری په‌تایه‌ک بگێڕن که تان‌وپۆی کۆمه‌ڵگا ده‌ته‌نن. به هێزترین فاکته‌رکه ده‌توانێ بۆناکارکردن یا بێ‌هێزکردنی ئه‌وپه‌تایه ده‌ور بگێڕێ، بردنه سه‌ری ده‌رک و سه‌وادی مێدیاییه(سواد رسانه ای) که ئه‌و به‌سیره‌ت و به‌رپرسایه‌تییه ده‌به‌رده‌نگ و ده‌کارهێنه‌ردا وه جموجۆڵ ده‌خا که دوابه دوای وه‌رگرتنی هه‌واڵ یا هه‌ر عونسورێکی مێدیایی وه‌شوێن سه‌رچاوه و ژێده‌ری باوه‌ڕپێکراو و خۆی له تاوتوێ و شڕۆڤه کردنی ڕووکه‌شیانه و بێ بنه‌ما بپارێزێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه لایه‌نێکی ئه‌و ته‌عاموله‌ی مرۆڤ و مێدیایه که پتر پێوه‌ندی به شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و له‌گه‌ڵ مێدیا هه‌یه. لایه‌نی تر ئاماژه ده‌کاته سه‌ر شێوه‌ی کار و کرده‌وه‌ی مێدیا. سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگۆ که پێشتر باسی لێوه کرا کت‌وپڕ ئه‌و لایه‌نه ده‌گرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یکه ده‌سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگۆدا ڕه‌نگه چه‌ند هۆ ده‌وری خۆیان بگێڕن که وه‌ک گرینگ‌ترینیان ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه سه‌ر بایخ وگرینگایه‌تی مژار و نه‌بوونی ئاگاداری پێویست و کافی له سه‌ر مژاری بڵاوکراوه و هه‌روه‌ها ئیبهام و داپۆشراوی ئه‌و و ئه‌وسیکله زه‌مانییه‌ی که مژار تێیدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ شان به شانی مێژووی ژیانی و به پێی نیاز و خواسته‌کانی خۆی درێژه‌ی به پڕۆسه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی دابێ زۆر جاریش نیاز و خواسته لانیکه‌م ده‌روونی و ده‌ره‌کییه‌کانی به پێی بیرۆکه و نالۆژیکییه‌کانی وه‌دی هێناوه. بۆ به‌رگری کردن له په‌ره‌پێدانی وه‌ها په‌تایه‌ک له‌و چاخه‌دا گرینگ‌ترین ئه‌رکی مێدیا حه‌ولدان و تێکۆشانه بۆ مسۆگه‌ر کردنی سه‌رچاوه‌گه‌لی فه‌رمییه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ده‌نگۆیه‌ک له‌وبواره‌دا.
2. به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌نگه بتوانین بڵێین که له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا مێدیا‌گه‌لێ ئاڵ‌وگۆڕی به سه‌رداهاتووه. دیاره دوابه‌دوای ئه‌و ئاڵ‌وگۆڕیانه پێویسته شێوازی ده‌کارهێنانیشیان له لایه‌ن به‌رده‌نگ و خوێنه‌ره‌وه ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردابێ. تا دوو ده‌یه له‌مه‌و‌به‌ر بۆ به‌هره وه‌رگرتن له مێدیا و ژورنالیزم، شاره‌زایی خوێنه‌ر له سه‌ر خوێندنه‌وه و نووسین تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نیاز و خواستی خوێنه‌ری به‌رئاورده ده‌کرد. هه‌نووکه له‌گه‌ڵ فراژۆیی و گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژیا ته‌بعه‌ن ساز و کار و پڕه‌نسیپی مێدیاکان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان پێویستی به مه‌هاره‌ت و شاره‌زایی پێویسته. ئه‌گه‌ر له بیست ساڵی ڕابردوودا که‌ڵک وه‌رگرتن له هێما و نمادگه‌لێکی وه‌ک ده‌نگ و ڕه‌نگ و نویسار به‌شێکی زۆر له نیازه‌کانی مێدیایی مرۆڤی دابین ده‌کرد و په‌یامی پێویستیشیان به به‌رده‌نگ ڕاده‌گه‌یاند ئه‌وڕۆکه خودی ئه‌و نماد و هێماگه‌له تووشی ئاڵ‌وگۆڕی پڕه‌نسیپی بوونه که ته‌نانه‌ت نیازه‌کانی مرۆڤیش به پێی ئه‌وانه‌وه دیاری ده‌کرێن. نێودێرکرانی ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می پێوه‌ندییه‌کان به‌و هۆیه‌یه که سه‌ربه‌خۆیی چه‌مکه گشتی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک بنه‌ماڵه، په‌روه‌رده و ڕاهێنان، سیاسه‌ت و ئابووری و ئایین و فه‌رهه‌نگ، ڕاسته‌وخۆ له ژێر کاریه‌رێتی مێدیا و ژورنالیزم دایه. مرۆڤ ڕه‌نگه هیچ کات نه‌توانێ خۆ له ژێر باری ئه‌و هێژمۆنییه مێدیایی و ژۆرنالیزمییه ده‌رهێنێ.
3. ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ژێر هێژمۆنی و ده‌سه‌ڵاتی مێدیاکان دایه، که‌وابێ زۆریش ڕه‌شبینی نییه ئه‌گه‌ر ئیدعای ئه‌وه بکه‌ین که به‌شێکی زۆری ده‌رکی مرۆڤ شوێن له‌وکارکرده‌ی مێدیاکان وه‌رده‌گرێ. که‌وابێ پێویسته مرۆڤ جودا له‌و سه‌واده مێدیاییه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا، شاره‌زاییه‌کی هه‌ر چه‌ندکه‌میشی له سه‌ر زمان وبنه ڕه‌ته‌کانی هه‌بێت تا له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه سنووره‌کانی واقیع و ئه‌و به‌ر واقیع(مجازی)لێک هاوێربکا. ناسین و ده‌رکی زمانی مێدیا که پتر له لایه‌ن ستافی مێدیاکانه‌وه ده‌کار ده‌کرێ له ڕاستیدا دیسکۆرسی مێدیاش به به‌رده‌نگ ده‌ناسێنێ که بێ‌شک ده‌توانێ به‌ربه به ده‌ڵه‌مه مانه‌وه و ئینفعالی به‌رده‌نگیش ده‌گرێ له‌و شاڵاوه مێدیاییه‌دا.
4. ئه‌وه‌یکه له داهاتوودا چ ئاڵ‌وگۆڕێک به سه‌ر مێدیاکان دێ مژارێک نییه که بتوانین لێره‌دا بیهێنینه ژێر باس، به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ده‌وری خۆیان له گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بیننه‌وه جێی هیچ شک و دڕدۆنگییه‌ک نییه. به پێی ئه‌و حوکمه که زه‌مان و مێدیا ده‌یسه‌پێنن ده‌توانین خاڵێکی ئیجابی لانیکه‌م له‌و داسه‌پاوییه‌دا چێ بکه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یکه مێدیا ده‌توانێ دابه‌شکه‌ری هێز و هێژمۆنیش بێ له به‌سته‌ری کۆمه‌ڵگادا. به حوکمی کاریگه‌ری زۆری مێدیا له سه‌ر ده‌رک و تێگه‌یشتن و ژیان و زانستی مرۆڤ، ده‌توانین بڵێین که مرۆڤی به ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن وزه، مرۆڤی ئاگادار و شاره‌زایه. به پێی کارکردی مێدیا و ده‌رکی مرۆڤ، مرۆڤی ئاگادار به سه‌ر بارودۆخی ژیان و جیهاندا مرۆڤێکی ئه‌کتیو و چالاک و به‌رهه‌مهێنه‌ر و دابه‌شکه‌ر و وه‌رگره. مرۆڤێک که هاوکات تواناتریشه. به مه‌رجی پێکانی ئه‌و ئامانجه مێدیاش بێ هیچ سێ و دوو لێکردنێک ئه‌رک و کارکردی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه که"ده‌نگی مرۆڤ"بوونه له جیهانێکی مێدیاییدا یا جیهانێکی جیهانی کراو له ڕێگای مێدیاکانه‌وه. شێوازی ئه‌و ته‌عاموله ده‌بێ چۆن بێ؟ وێده‌چێ که زه‌مان و ئاڵ‌وگۆڕییه‌کانی داهاتووی مێدیا دیاری بکه ن.