تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۱۵:۵۰ بازدید: 299      نظرات: 0      کد مطلب: 2769

مەلەوانێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی مێرمنداڵان کرا


کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی مێرمنداڵانی ئێران، مەلەوانێکی کوردیان بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکان بانگهێشتی ئوردووەکە کرد. بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی مەلەوانیی مێرمنداڵانی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە یاریە ئاسیاییەکانی ٢٠١٨ لە پارێزگای بووشهر بەڕێوە دەچێت.

ئاریەن سەڵواتی مەلەوانی کورد لە گەڵ ٢٥ مەلەوانی هەڵبژێردراوی تردا لە سەرانسەری وڵات لە ئەو ئوردووەدا بەشدارن و لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ ی بەفرانبارەوە لە ژێر چاوەدێری عەباس عەلی کێشتکار و حەمید ئسکەندەریوون ڕاهێنانی ئامادەکاری ئەنجام دەدەن.

ئاریەن سەڵواتی وەکوو یاریزانەی یانەی شینی سنە بە نوێنەرایەتی له‌ پارێزگای کوردستان خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کێبڕکێی مەلەوانی مەودای کوردتی پاڵەوانێتی مۆندیالی جامی وڵایەت کە بە میوانداری مەشهەد بەڕێوە چوو، توانی لە مادەی ١٠٠ مەتری تێکەڵی تاکەیی میدالیای زێو و لە ٥٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتریی کراڵ پشت دوو نیشانی برۆنزی بردەوە.

ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی مێرمنداڵانی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٢٨ ی بەفرانبار بۆ ماوەی شەش ڕۆژ تا یەکشەممە سێهەمی ڕێبەندان درێژەی دەبێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد