تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۱۵:۳۷ | بازدید: 1691 نظرات: 0 کد مطلب: 2768 |
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌شداریی کورده‌کانی سووریای له گفیوگۆی ئاشتی ئه‌م وڵاته له شاری ئاستانه به پێویست زانی.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر له ئانادولی، مارک تۆنر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: کۆشکی سپی به‌شداریی نوێنه‌ری هێزه‌کانی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا په‌یه‌ده له گفتوگۆی ئاستی سووریا له شاری ئاستانه به زه‌رووری ده‌زانێت.
ئه‌و زیادیشی کرد؛ ئاشتی هه‌مه‌گیر له سووریا بهبهتێکه که سه‌رجه‌م خه‌ڵک و گرووپه‌کانی ئه‌و وڵاته له خۆ ده‌گرێت و کورده‌کانی سووریاش به‌شێکن له‌م لایه‌ن و گرووپانه.
تونر له وڵامی ئه‌م پرسیاره که گه‌لۆ په‌یه‌ده له هه‌موو قۆناغه‌کانی گفتوگۆدا پێویسته ببه‌ن یان نا، وتی: به‌شداریی ئه‌م گرووپه له کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت زه‌رووریه.
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی واشنتۆن له ڕوانگه‌ی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌م گرووپه، مارک تونر وتی: ئه‌گه‌ر بڕیاره شه‌ڕی شه‌ش ساڵه له سووریا به ڕاستی کۆتایی پێ بێت و ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام بێته‌دی، پێویستیی به‌شداریی په‌یه‌ده له‌م دانوستانه‌دا حاشاهه‌ڵنه‌گره.
شیاوی ئاماژه‌یه که گفتوگۆی ئاشتی سووریا له 23ی ژانویه و به میوانداریی ئاستانه له پایته‌ختی قه‌زاقستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
|