تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۲۱ دي ساعت ۲۱:۱۰ بازدید: 481      نظرات: 0      کد مطلب: 2758

کۆشکی سپی سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی کرد


جاش ئێرنێست له‌ کاردنه‌وه‌ به‌ کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی وتی که‌ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی گرنگ و دیاری له‌ مێژووی ئێران دایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وه‌ له مێهر، جاش ئێرنست، وته‌بێژی کۆشکی سپی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ کۆچی دوایی ئایه‌توڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی وتی که‌ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی گرنگ و دیاری مێژووی ئێرانه‌.

ئێرنست له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیی به‌ خه‌ڵکی ئێران ڕاگه‌یاند. ئه‌و هه‌روه‌ها نه‌چووه‌ ناو هیچ جۆره‌ لێکدانه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی ئێران به‌بێ هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی.

شایانی باسه‌ که‌ ئایه‌توڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی ۸۲ ساڵه‌یی کۆچی دوایی کرد.

ئایه‌توڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی یه‌که‌مین سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و چواره‌مین سه‌رۆک کۆمار بۆ دوو خول له‌ نێوان ساڵانی ۱۳۶۸ بۆ ۱۳۷۶ی هه‌تاوی بوو. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ۱۳۸۶وه‌ تاکوو ساڵی ۱۳۹۰ سه‌رۆکی مجلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری له‌ ئێران بوو.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد