تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۱۷ بهمن ساعت ۱۹:۱۸ بازدید: 1457      نظرات: 0      کد مطلب: 17603

ئاوڕێک لە ژیانی شاعیری کورد "ئەحمەد موختاربەگی جاف"


"ئەحمەد موختاربەگی جاف" کوڕی وەسمان پاشای جاف و عادیلە خانم لە ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە ھەڵەبجە لەدایک بووە.

"ئەحمەد موختاربەگی جاف" ھەر چەندە دەرچووی قوتابخانە و خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی زیرەک و وردبین بووە. بێجگە لەزمانی کوردی، فارسی و تورکی و عەرەبی و تا ڕادەیەکیش ئینگلیزی زانیوە. تەنانەت بە زمانی فارسی چەند شێعریکی ھەیە. 

خۆی و تاھیر بەگی برای بە دوو شاعیری گەورەی کورد ئەژمار دەکرێن. ئەم شاعیرە بە توانایە لە ھەموو بوارەکاندا شێعری گوتووە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی لەڕیزی پێشەوەی ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی سەرەتای سەدەی ڕابردوو دادەندرێن.

ئەو شاعیرە پایەبەرزە بە ھۆی فێربوونی ئەو زمانانەوە دەروازەی ھەموو جۆرە ھونەرێکی وێژەیی بە سەردا کرایەوە.

ئەحمەد موختار بەگ لەبەر ئەوەی لەبنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار و بەناوبانگی جافە، تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە. لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خێرخواز بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ھاوسەری بۆخۆی خواستووە کە بەرهەمی ئەم ژیانە هاوبەشییە دوو کوڕ و سێ کچ بووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٢٢دا بە قائیمقامی ھەڵەبجە دەست نیشان کراوە و لە ١٩٢٤دا لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بە نوێنەر هەڵبژێردراوە و تا ساڵی ١٩٣٥ لە مەجلسی نوێنەراندا بووە.

ئەحمەد موختاربەگی جاف لەڕێکەوتی ٦ی فێورییەی ساڵی ١٩٣٥ی زایینی‌دا لە تەمەنی ٣٨ ساڵی کاتێک کە لەسەر چۆمی سیروان بە کەڵەکی پەڕیوەتەوە لە لایەن چەند کەسێکەوە کوژراوە و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی برای لەگوندی عەبابەیلێی نزیک ھەڵەبجە بە خاک سپێردراوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد