تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۹ دي ساعت ۱۷:۱۷ | بازدید: 3134 نظرات: 0 کد مطلب: 2734 |
له ساڵی ۲۰۱۶ زانایانی هه‌موو جیهان به ده‌یان ده‌ستکه‌وتی پزشکییان هه‌بووه که ئه‌مانه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات که زانیاری زیاتری له ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌کان هه‌بێت.
به ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە،له ساڵی ۲۰۱۶ زانایانی هه‌موو جیهان به ده‌یان ده‌ستکه‌وتی پزشکییان هه‌بووه که ئه‌مانه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات که زانیاری زیاتری له ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌کان هه‌بێت.
لێره‌دا چه‌ند ڕووداوێکی گرنگی پزشكی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست:
دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی ئۆتۆفاژی
یه‌کێک له گرنگ ترین دۆزینه‌وه‌کانی ساڵی پێشوو که دواجار خه‌ڵاتی نۆبلیشی برده‌وه له لایه‌ن یوشینۆری ئۆسۆمی، زانای ژاپۆنی ئه‌نجام بوو، ئه‌م زانایه به وردی نیشانی دا که چۆن خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ دووباره دروست ده‌بنه‌وه و ژه‌هر له له‌شی مرۆڤ دوور ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌م مکانیزمه‌شی ناو ناوه ئۆتۆفاژی. له‌م سیستمه‌دا خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌ریکی خۆدروست کردنه‌وه و پاک کردنه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤن له ژهره‌کان و به‌م کاره‌ش به‌رگرییه‌کی گه‌ره‌وه له له‌ش ده‌که‌ن تاکوو تووشی جۆره‌ها شێرپه‌نجه نه‌بێت.
یه‌که‌مین منداڵ به سێ دایک و باوکه‌وه
یه‌که‌مین منداڵ به دی ئێن ئێنی ۳ که‌سی جیاواز له ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی له دایک بوو. دایکی ئه‌م منداڵه جۆره نه‌خۆشییه‌کی ده‌ماری هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانیایانی ئه‌مریکایی ئه‌وه به‌شه نه‌خۆشه‌ی ژنتیکه‌که‌ی دایکی ئه‌و منداڵه‌یان هه‌ڵگرت و له جێگه‌ی ژنتیکی ژنێکی ته‌ندروستیان به ژنتیکی دایکی ئه‌و منداڵه زیاد کرد و به‌م جۆره منداڵێکی ته‌ندروست له دایک بوو. ژنتیکی ئه‌م منداڵه له ڕووی ژنانه‌وه، به‌شێکی هین دایکیه‌تی و به‌شێکی هین ئه‌و ژنه خۆبه‌خشه‌یه که ژنتیکه ته‌ندرسته‌که‌ی خۆی به‌و دایک و باوکه ئه‌ردۆنییه به‌خشی.
ئه‌م تێکه‌ڵاو کردنی ژنتیکه ده‌توانێت له داهاتوودا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشییه ژنتیکییه‌کان چی دیکه بۆ منداڵان نه‌گوازرێته‌وه.
بۆ یه‌که‌مین جار ده‌وڵه‌تی کانادا توانی خزمه‌تێکی گه‌وره به جیهان پێشکه‌ش بکات و توانی کوتانی ئیبۆلا بدۆزێته‌وه. ئه‌م کوتانه توانی به‌ر به بڵاو بوونه‌وه‌ی یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بگرێت.
پاکانه‌ی زانستی یه‌که‌مین قوربانی نه‌خۆشی ئیدز
له میانه‌ی ۳۰ ساڵی ڕابردوودا زانایان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوون که که‌سێکی فه‌ڕه‌نسی-که‌نه‌دایی که فه‌رمانبه‌ری فڕۆکه‌خانه بووه، سه‌رچاوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیدز له جیهانه. به‌ڵام ساڵی ۲۰۱۶ زانایان ئه‌مریکایی تێگه‌یشتن که ۱۰ ساڵ به‌ر له‌م که‌سه ویرسی ئێچ ئای ڤی له سنووره‌کانی ئه‌مریکا تۆمار کراوه و به‌ر له‌و ئه‌م نه‌خۆشێنه بڵاو بووه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندی جه‌هشی ژنتیکی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی پارچه‌کانی له‌ش
زانایانی زانکۆی بریتیش کلۆمبیا توانیان له ساڵی ۲۰۱۶ په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕانکارییه‌کانی ژنتیک و به‌شه‌کانی له‌شی مرۆڤ بدۆزنه‌وه، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگه چون ده‌توانێت نیشانی بدات که چۆن له‌شی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و ڕێگه به نه‌خۆشییه‌کان بگرن. بۆ نموونه له بنه‌ماڵیه‌کی ۱۰ که‌سی ۷ که‌سی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نه‌خۆشی MSیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به هۆی گۆڕانکاریی و جه‌هشێکی ژنتیکیه‌وه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون.
په‌یوه‌ندی ژنتیک و تومۆره‌کانی شێرپه‌نجه
گرووپێک له زاناکانی جیهان توانیانه جۆریه‌ک ده‌رمانی نایاب بۆ شێرپه‌نجه‌کان بدۆزنه‌وه، ئه‌وان تێگه‌یشتوون که شێرپه‌نجه‌کان له کاتی بڵاو بوونه‌وه و گه‌ره‌وه بوونه‌وه‌دا خۆیان جۆره‌یه‌ک له ئانتی ژن به‌رهه‌م دێنن، ئه‌م ئانتی ژنانه به‌رپرسی کۆنترۆڵی چۆنیه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌کانن، زانایانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن گه‌ر ئه‌م ئانتی ژنانه‌ی شێرپه‌نجه‌کان بکه‌ینه ده‌وا ده‌توانێت به‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌مان شێرپه‌نجه بگرن.
یه‌که‌مین پانکراسی ساخته‌ی دونیا
یه‌کێک له گرنگ ترین پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان له ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی، به‌رهه‌م هێنانی MiniMed ۶۷۰G یان یه‌که‌مین پانکراسی ساخته‌ی خانه‌کانی خوێن بوو که بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کری جۆری یه‌که‌م به کار دێت. ئه‌م ئامێره هه‌ر پێنج خوله‌ک یه‌کجار ئاستی شه‌کری نێو خوێن تاقی ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر شه‌کره‌که‌ی خوێن سه‌رکه‌وتبێت به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌ی که سه‌رکه‌وتووه ئه‌نسۆلین ده‌کاته نێو خوێنی مرۆڤه‌وه، ئه‌م ئامێره به شێوه‌یه‌کی زۆر باش ئاستی ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی شکه‌ره‌ی سه‌ختیان هه‌یه، به‌رز کردووه‌ته‌وه.
به‌کارهێنای ژنتیک بۆ ده‌رمانی ئیدز و گه‌رای نه‌زێ
یه‌کێکی دیکه له ده‌ستکه‌وته‌کانی ساڵی ۲۰۱۶ به‌رهه‌م هێنانی ئامێری چاک کردنه‌وه‌ی ژێنۆمی CRISPR بوو. له ڕاستیدا CRISPR یارمه‌تی پزشکه‌کان ده‌دات که به‌ر وردی ژنی مرۆڤه‌کان به مه‌به‌ستی چاک سازی ده‌ستکاری بکه‌ن و به‌م کاره ده‌توانن به‌ر به گواستنه‌وه‌ی ویروسی ئایدز بۆ له‌شی ئه‌و منداڵانه بگرن که دایک و باوکیان ئایدزیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م دۆزینه‌وه ده‌توانێت گه‌را نه‌زێکان چاک بکاته‌وه و ئه‌و دایک و باوکانه‌ی منداڵیان نابێت، ببنه خاوه‌ن منداڵ.
سەرچاوە: مێهر