تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۲۱:۲۵ | بازدید: 1173 نظرات: 0 کد مطلب: 17411 |
لە شاری كەركووك پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد، حەمە ڕەئووف كەركووكی، لادرا.
لەم بارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 1ی 2022، سیروان عومەر، بەرپرسی لقی كەركووكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركووك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند، حەمە ڕەئووف كەركووكی لادرا كە ئەو پەیكەرە كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، بە هاوكاریی لقی كەركووكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان دروستیان كردووە''.
گوتیشی: “لەدوای پەردەلادان لەسەر پەیكەرەكە، چەند گوتارێك خوێندرانەوە و پاشان هونەرمەند حەمە ڕەئووف كەركووكی دوو گۆرانیی پێشكەشی ئامادەبووان كرد، ئینجا كۆمەڵێك قوتابیی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كەركووك، هەندێك چالاكییان پێشكەش كرد”.
هونەرمەند حەمە ڕەئووف كەركووكی، خاوەنی دەیان گۆرانیی ناوازەیە كە لەسەر زاری خەڵكن، لەوانە گۆرانییەكانی ''خەجێی خەجان، میحرابی عیشق، ست خرامان و چەندین گۆرانیی دیكە''.
|