تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۱۰:۷ بازدید: 994      نظرات: 0      کد مطلب: 17399

چ نەخۆشیگەلێک بەهۆی سەرماوە پەرەدەستێنن؟


لە هەوای سارددا تەواوی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمییەکەی یەکگرتوو دەبن و هەندێک کاردانەوە لە خۆیان نیشان دەدن کە بارودۆخ بۆ تاقمێک لە تووشبوانی نەخۆشییەکان بەتایبەت نەخۆشەکانی دڵ و هەناسە ئەستەمتر دەکات.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆژانە زستانە و بەفر و سەرما  زۆربەی پارێزگا کوردییەکان و پارێزگاکانی تری ئێرانی گرتۆتەوە و بەختەوەرانە ئاسمان ڕوویەکی خۆشی نیشانی زەوی داوە و زۆربەی ناوچەکان سپی‌پۆش‌ بوون. 
درووستە کە سەرما کاریگەریی ئەرێنیشی(مثبت) لەسەر تەندرووستی هەیە، بەڵام هەمیشە وا نییە. هەر بۆیە کەسانێکی کە دانیشتووی شارە کوێستانییەکانن ئەمڕۆژانە دەبێ زیاتر ئاگایان لە تەندرووستی خۆیان بێت.
سەرما دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو. کاتێک کە هەوا سارد دەبێت، لەش تەواوی هێزی خۆی بۆ سازکردنی گەرما و ڕاگرتنی دەمای گونجاو بەکار دێنێت.  
لە هەوای سارددا وێڕای هەڵـلەرزین کە بەهۆی زۆربوونی چالاکییەکانی ماسوولکەیی درووست دەبێ، زیادبوونی گشتیی مێتابۆلیسمی(سوخت و ساز)لەش، دابەزینی ئاستی ڕەوانبوونی خوێن لە ئاستی پێست و زیادکردنی ترپەی دڵیش دەتوانین هەست پێ بکەین.
سەرما لەسەر تەندرووستیی کەسانی بەتەمەن، منداڵانی ژێر دووساڵ، تووشبوانی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناسە وەکوو ئاسم، هەوکردنی هەناسەیی و هەروەها تووشبوانی کەم‌کاری تیرۆئید و نەخۆشییە دەروونییەکان(اعصاب و روان) زیاترین کاریگەری هەیە، هەر بۆیە لەو کاتانەی کە هەوا زۆر ساردە ئەگەری ئەوەی هەیە کە بارودۆخی نەخۆشەکانی دڵ و هەناسە تێکبچێت و پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشیانەیان هەیە خۆیان داپۆشن و زیاتر لە ڕابردوو ئاگایان لەخۆیان بێت.
 
تاقمێک لە دەرمانەکان هێزی بەرگری لەش لە بەرامبەر سەرمادا دەگۆڕن
لە هەوای سارددا، بەکارهێنانی تاقمێک دەرمان دەبێتە هۆی درووستبوون یا خراپتربوونی نیشانەکانی سەرچاوەگرتوو لە سەرما. 
بۆ نموونە: هێندێک دەرمان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی کاریگەری دادەنێن و دەبنە هۆی درووستبوونی هەستی لەرزین یا دابەزینی ڕەوانبوونی خوێن لەڕووی پێست. بە واتایەکی‌تر دەتوانین بە تاقمێک لە دەرمانەکانی دژ بە گوشاری خوێنی باڵا یا ئانژین سەدری(ژانی قەفەسەی سینگ) و هەروەها دەرمانەکانی دژبە فێ، دەرمانەکانی نوورولێپتیک و ئەو دەرمانانەی کە لەسەر هۆشیاریی بەکارهێنەر کاریگەرییان هەیە ئاماژە بکەین.
پێویستە لەسەر هۆکارگەلی وەکوو جۆری نەخۆشی یا تەمەنی زۆری بەکارهێنەر هوستیار بین. بە هیچ شێوەک نابێ سەرسەرەکی و بێ پزیشک خواردنی دەرمانەکان ڕاگرین یا بیگۆڕین، پێویستە دەرمان لە کاتی خۆی و بە ڕەچاوکردنی فەرمانی پزیشک بخۆین و ئەگەر گرفتێک بێتە پێش، پێویستە پزیشک لە ڕەوتی کێشەگەلێک کە لەوانەیە ئەم دەرمانانە بۆمانی سازکردبێت لەجەریان بنێن.
 
چ کەسانێک زیاتر لەبەردەم زیان دان؟
 تووشبووانی جەڵتەی مێشک و زیانەکانی مێشکی، فێ، تووشبوانی بەدخۆراکی (سوتغذیە) یا کەسانێک کە لە هەوای ئازاددا کار دەکەن زیاتر لە بەرامبەر سەرمادا زیانیان پێ دەگات، هەر بۆیە دەبێ سەر، دەست و لاقیان گەرم داپۆشن و بۆ پێشگیری لە هەڵمژینی هەوای سارد دەمامک ببەستن.
 
بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ سەرما دەبێ چی بکەین؟
۱. ئەو کاتانەی کە هەوا زۆر ساردە پێویست نییە حەتمەن وەرزشی دەرەوەی ماڵ بکەین.
۲. لە زۆر وەرزشکردن خۆتان بپارێزن و ڕێگە مەدەن لەشتان لەناکاو سارد و گەرمێ بکات.
۳. پێش چوونەدەر لە ماڵ یا شوێنی کار، جلوبەرگی گەرم بپۆشن؛ گرینگە کە سەر، دەست و لاق سەرمای بەر نەکەوێت.
٤. پێویستە کە بۆ پێشگیری لە هەڵمژینی هەوای سارد دەمامک ببەستن یا شاڵێک لە دەوری دەم و لووتتان بهاڵێنن.
٥. پێویستە دەمای نێوماڵ لە ئاستێکی نۆرماڵدا ڕاگرن.
 
گرینگی بە خواردن و خۆراکتان بدەن
پێش هەر شتێک کەڵکوەرگرتن لە خواردنەی گەرم بێجگە لە قاوە زیاد بکەن. سوپ، چا و دێمکراوەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ گەرمکردنەوەی لەش و بەربەرەکانی دەگەڵ سەرما.
لە یادتان بێت کە قاوە، بۆ ڕۆژانی ساردی زستان خواردنەوەیەکی باش نییە چونکە کافێئین، وەرگرەکانی دەمارەگەلی خوێنی دەبەستێت و پێشگیری لە گرژبوونیان(انقباض) دەکات. ئەو کاتەی کە دەمارەکان ئاوەڵە بن، لەش بەخێراییەکی زیاتر گەرمای خۆی لە دەست دەدات.
لە سووپ و خواردنێک کەڵک وەرگرن کە هەڵگری پڕۆتۆئینن و ئەو شەکرانە بەکاربێنن کر درەنگتر هەرس دەبن. چونکە لە کاتی دەنکردنی(هضم کردن) پڕۆتۆئینەکان، دەمای لەش بەخێراییەکی زۆر دەچێتە سەرێ. 
برینج، پاستاکان، خۆراکەکانی دیکەی نیشاستەیی، بەکارهێنانی سەوزەمەنی و میوەکانیش دەتوانن لەشی مرۆڤ گەرم کەنەوە.
هەروەها پێشنیار دەکرێت کە لە بەکارهێنانی چەرەسات (آجیل) و میوە وشکەکان غافڵ مەبن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد