ئەو دادوەرە کوردەی سەدام حوسێنی دادگایی کرد دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
حاکم رزگار ئەمین رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات.
ئهو دادوهرهی سهدام حوسێنی دادگایی كرد، ئهمڕۆ سێشهممه (11ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2022) بە کوردستان24ی راگەیاند: "خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکەم".
حاکم رزگار، لە دایکبووی ساڵی 1957ی شاری سلێمانییە، یەکێک بوو لەو دادوەرانەی بەشداربوو لە دادگایی کردنی سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق.
دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە 9/1/2022، محەمەد حەلبووسى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرگای خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کردەوە و لەماوەى 30 رۆژدا، سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت.
حاکم رزگار ئەمین، پێشتر لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (بنکۆڵ)ی کوردستان24 لەبارەی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر سەدام حوسێن، رایگەیاند: "من بڕوام بە سزای لە سێدارەدان نییە بۆ هیچ کەسێک".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لەکاتی دادگایی کردنی سەدام بە جیا لەگەڵی کۆنەبوومەوە، چونکە پرەنسیپی راستی دادگا ئەوەیە نابێ بە جیا لەگەڵ لایەنێک بە جیا کۆببیتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "گرنگە دادوەر لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بکەوێتە ژێر هەست و سۆز، چونکە بڕیاردانت راست نابێت و بڕیارەکەشت بێ نرخ دەبێت".