تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۱۶ دي ساعت ۱۱:۴۶ بازدید: 948      نظرات: 0      کد مطلب: 17350

کوردێک لەگەڵ هاوکارەکانی ناسکترین پڕژێنەری ڕووناکیان دروست کرد


به‌ پێی هه‌واڵی هاژه،کوردێک لەگەڵ هاوکارەکانی ناسکترین پڕژێنەری ڕووناکیان دروست کرد.
توێژەران، بۆ دروستکردنی ئەم پڕژێنەرە لە چنینی نانۆتەنۆلکەی سیلیکۆنی لەسەر ڕوەکێک کەڵکیان وەرگرتووە. بۆ پڕژاندنی ڕووناکی، پێویستە شپرزی لە شوێنی چنینی نانۆتەنۆلکەکاندا هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگەی تەکنەلۆجیای کارلسروهەی ئەڵمانیا، دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، لەدایکبووی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لە دوو نووسەری سەرەکی بڵاوکراوەکەن، دەڵێت: "دوو پرسیاری سەرەکی ئێمە لە سەرەتای کارەکەدا ئەوە بوو کە تا چ ڕادەیەک دەتوانین پڕژێنەرەکە بچووکتر بکەینەوە و تا چ ئاستێک شپرزی پێویستە"
 ئەم دەستکەوتەش دەتوانێت لە بچووکترکردنی ئەو ئامێرانەی مامەڵە لەگەڵ ڕووناکی دەکەن وەک لێنزەکان، ئاوێنەکان و پڕژێنەرەکانی ڕووناکی زۆر یاریدەدەر بێت. ئەم پێشکەوتنه بۆ زۆر مەبەست وەک کارامەترکردنی هەستەوەرەکانی ئۆتۆمبێلی خۆئاژۆ و هەروەها کۆمپیوتێرە کوانتۆمیی فۆتۆنیکەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
 توێژەرانی زانکۆکانی ئەڵمانیا توانییان ناسکترین پڕژێنەری ڕووناکی دروست بکەن. ئەم پڕژێنەرە دەتوانێت ڕووناکی لێدراو یەکدەست بۆ هەموو ئاراستەکان بڵاو بکاتەوە. ئەستوورایی ئەم پڕژێنەرە ٣٠٠ جار لە ئەستوورایی مامناوەندیی مووی سەری مرۆڤ ناسکترە.
فۆتۆنیک، زانستی بەرهەمهێنان، بڵاوکردن و ناساندنی ڕووناکییه و وەک بزوێنەری پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای سەدەی بیست و یەک لە قەڵەم دەدرێت. دنیای تەکنەلۆجیاش بەردەوام بەرەو بچووکتربوونەوە دەڕوات. ڕووناکی و تیشک بەشێکی گرینگی تەکنەلۆجیای سەردەمن. بەڵام ئەستووربوونی بەشەکانی ئامێرەکانی ڕووناکی کێشەیەکی گەورەیە لەبەردەم زانستی فۆتۆنیکدا.
 پڕژێنەر diffuser
 بڵاوکردنەوە scattering
 شپرزی disorder
 نانۆتەنۆلکە nanoparticle
 هەستەوەر sensor
 وەرگێڕ: کەریم بایرامی
 چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی
سه‌رچاوه: هۆژان 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد