تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۱۴ دي ساعت ۱۸:۲۸ | بازدید: 1902 نظرات: 0 کد مطلب: 17328 |
كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی دوورگه‌ی "موریشیوس" به بینینی كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو تاسان، منداڵه‌كه له ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵی توالێتی فڕۆكه‌یه‌ك فڕێدرابوو، كه له ـمهدهقهشقهڕ"ـه‌وه هاتبوو.
له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا، كۆپهیهكی تازه له‌دایكبوو دوای پشكنینی ئاسایی فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی "سیر سیووساغور رامغلام" له دوورگه‌ی "موریشیوس"، كه دوورگه‌یه‌كی بچووكه له زه‌ریای هیندی، دۆزرایه‌وه.
كارمه‌نده‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، قوماشێكی خوێناوی له توالێتی فڕۆكه‌كه هه‌یه، دوای پشكنین كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوویان له‌ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵی توالێته‌كه دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه به‌په‌له به‌شی ئه‌منیی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و منداڵه‌كه‌شیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری راده‌ستی به‌شی فریاكه‌وتن كردووه.
دوای دۆزینه‌وه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه له ناو فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، دواتر گومانیان له ئافره‌تێكی 20 ساڵه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته سه‌ره‌تا نكۆڵی له‌وه كردووه دایكی ئه‌و منداڵه بێت.
پشكنینی خوێن بۆ ئافره‌ته‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه منداڵه‌كه هی ئه‌و ئافره‌ته‌یه، هه‌رچه‌نده بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، دوای چاره‌سه‌ری، به‌هۆی فڕێدانی منداڵه‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ئافره‌ته بۆ كاركردن هاتووه‌ته ئه‌و وڵاته و گرێبه‌ستی دوو ساڵی بۆ كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر فڕێدان و فه‌رامۆشكردنی كۆرپه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
|