تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۱۰ دي ساعت ۱۵:۴۴ بازدید: 1039      نظرات: 0      کد مطلب: 17290

یه‌كگرتنی كڕۆنا و ئه‌نفلۆنزاوه‌ نه‌خۆشییه‌كی نوێی درووست کرد


نه‌خۆشییه‌كی نوێ به‌ ناوی فلۆرۆنا له‌ ئیسرائیل بڵاو بووه‌ته‌وه، ئەوەش‌ له‌ یه‌كگرتنی ڤایرۆسی كڕۆنا و ئه‌نفلۆنزاوه‌ درووست بووه‌.
 
 
ڕۆژنامەى ئەل حوڕە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نەخۆشییەکى نوێ لە ئیسرائیل بەناوى فلۆرۆنا بڵاوبوەتەوە کە لەیەکگرتنى هەر دوو ڤایرۆسی کڕۆنا و ئەنفلۆنزا دروستبووە و یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون بە نەخۆشیەکەش تۆمار كراوه‌.
بەهۆی بەرزی ڕێژەی توشبوانی نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی و بونی نەخۆشی کۆرۆنا لە ئیسرائیل، ڤایرۆسى فلۆرۆنا دەرکەوتوە، ئەوەش لەدوای پشکنین بۆ ئافرەتێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەناوی ڕابینە، نەخۆشەکە هەڵگری هەردو ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاو کڕۆنایە.
باس لەوەکراوە ئافرەتەکە گەنجە و باری تەندورستی جێگیرەو ئەگەری دەرکردنی لەنەخۆشخانە هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لە ئیسرائیل هەزارو (849) نەخۆش کە هەڵگری فایرۆسی ئەنفلۆنزا و چوار هەزار حاڵەتی نوێێ کڕۆنا لەڕۆژی چوارشەمەوە تۆمارکراون.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد