تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۱۸ دي ساعت ۱۵:۴ | بازدید: 1624 نظرات: 0 کد مطلب: 2719 |
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایانگه‌یاندووه که له ئۆپراسیۆنه‌كانی ساڵی ۲۰۱۶ ی هێزه‌كانیاندا دژی داعش چوارهه‌زار و ۶۲۲ چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كوشتوه.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، له ساڵی ڕابردوو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل توانیویانه نۆ هه‌زار و ۴۲۵ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاك له‌ده‌ستی داعش ڕزگاربكه‌ن.
له‌و ئاماره‌دا هاتووه که له‌شه‌ڕ دژی داعشدا ۶۱۳ چه‌کداری یه‌په‌گه کوژراون و چوار هه‌زار و ۶۲۲ چه‌كداری داعشیان کوشتووه و ۱۳۲ چه‌کداریش به‌دیل گیراون ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک سالی ڕابردوودا واتا ۲۰۱۶
سه‌باره‌ت به سوپای توركیا، یه‌په‌گه ده‌ڵێت، له ساڵی ڕابردوودا ئه‌و سوپایه ۱۹۱ جار سنووری باکووری سووریای پێشێلكردوه و ۱۶۹ جاریش به چه‌كی قورسه‌وه هێرشیكردوه‌ته سه‌رماڵ و موڵكی خه‌ڵكی سڤیل و هێزه‌كانی یه‌په‌گه، هه‌روه‌ها دوو جار هێلیكۆبته‌ره‌كانیان ئاسمانی ڕۆژئاوایان به‌زاندوه‌و له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا ۳۱ هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و ۱۳۸ی تریش برینداربوون و شه‌ش شه‌ڕڤان گیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌په‌گه هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت، له ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-دا له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا، نۆ هه‌زار و ۴۲۵ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاك-یان له ده‌ستی داعش ڕزگاركردووه و له ناویاندا هه‌ردوو شاری مه‌نبه‌ج و شه‌دادی و ۶۹۹ گوندیش هه‌ن.