تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۱۰ دي ساعت ۱۲:۶ بازدید: 1525      نظرات: 0      کد مطلب: 17285

دەست پێکردنی بیست‌وپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەساڵیی نوێی زایینی‌دا


 بە پێی هەواڵی هاژە، فێستیڤاڵی ساڵی داهاتووی گەلاوێژ لە ٢٥ی مەی ٢٠٢٢ / ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
 
بابەتەكانی فێستیڤاڵ لە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢١ تاکو ١ی ماڕسی ٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن.
‏galawej2021@gmail.com
 
مه‌رجه‌کانى وه‌رگرتنى بابه‌تەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ: 
١-  پێویستە سەرجەم بابەتى بوارەکانى (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) نوێ بن و پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتەوە و بەفۆنتى یونیکورد گۆران تایپ کرابن و سایزى (١٤) بن.
٢- شیعر، لە چوار لاپەڕە زیاتر نەبێت.  
٣- چیرۆک، لە دوو هەزار وشە زیاتر نەبێت.
٤- لێکۆڵینەوە، لە شەش هەزار وشە زیاتر نەبێت.
٥- (ژمارەی تەلەفون - ناوی سیانی - ناوی شار )
بابەتەکانی فێستیڤاڵ لە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢١ / ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ تاکو ١ی ماڕسی ٢٠٢٢ / ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن.
‏galawej2021@gmail.com
شایانی ئاماژەیە فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و هونەریی فراوانە، کە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکریی و ئەدەبیی و هونەریی نووسەران و کلتوریی ڕۆشنگەریی ده‌دات.
بنکەى ڕووناکبیریى گەلاوێژ وەک ڕێکخراوێکى کولتورى ساڵانه‌ فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى ساز دەکات.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد