تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۹ دي ساعت ۲۳:۷ بازدید: 992      نظرات: 0      کد مطلب: 17282

بینای نوێی کتێبخانەی "ئاوایی لەج"ـی مەهاباد کرایەوە



بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ـی بەفرانباری ١۴٠٠ی هەتاوی بە بەشداریی تاقمێک لە ئەدیبان و چالاکانی بواری کتێب‌ و کتێب‌خوێندنەوە و خەڵک و بەرپرسان، بینای نوێی کتێبخانەی ئاوایی لەجی مەهاباد کرایەوە.

ئەم بینایە بەدەستی خێرخوازێکی خەڵکی ئاوایی بە ناوی خودالێخۆشبوو ئامینە عەزیزپوور ساز کرا و بۆ کاری فەرهەنگی پەروەردەیی تەرخان کراوە.

سەیدجەعفەر نەبەوی، نوێنەری بنەماڵەی خێرخواز لەو بارەیەدا گوتی: پێشتر ئاوایی لەج خاوەن کتێبخانەیەک بوو کە لە لایەن ئەنجومەنی حامیی تاران کرابوویەوە بەڵام بینایەکی ستاندارد و باشی بۆ کتێب‌خوێندنەوە نەبوو هەر ئەوە وای کرد لەسەر داوا و وەسیەتی خاتوو ئامینە عەزیزپوور بینایەکی شیاو و گونجاو بۆ کتێبخانە دابین بکرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ئەم بینایە لە ١٠٠ میتری چوارگۆشە ساز کراوە و تێچووی سازکردنەکەی ۴۵٠ میلیۆن تمەن بووە کە تەواوی خەرج و تێچووەکەی لە لایەن بنەماڵەی عەزیز‌پوور و نەبەوی‌ـیەوە دابین کراوە.

لە ڕێ‌وڕەسمی کرانەوەی بینای نوێی کتێبخانەی لەج، حەمزە کاکەخزری، کتێبداری ئەم کتێبخانەیە بە هاژەی گوت: پێشتر ئاوایی لەج لە بوونی کتێبخانە بێبەش بوو کە بە هاوڕێیەتی خێرخوازان و هەوڵی ئەنجومەنی حامیی تاران و گرووپی گەشەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێندنەوەی موکریان، کتێبخانەی ئاوای لەج لە ساڵی ١٣٩۶ی هەتاوی دامەزرا.

کاکەخزری هەروەها گوتی: بینای پێشووی کتێبخانەی لەج، شوێنکی شیاوی کتێبداری نەبوو و تەنیا ٣٠ میتری چوار گۆشی ڕووبەر هەبوو. بینای نوێی کتێبخانە خاوەن پانتاییەکی باشە و دەتوانرێ چالاکی کتێب و کتێب‌خوێندەوەی لێ بەڕێوە بچێت. لە ئێستادا ٢هەزار بەرگ کتێب لەم کتێبخانەیدا هەیە کە زیاتر لە ۴٠٠ بەرگی کتێبی کوردین.

سیامەند جەوانبەخت، سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد گوتی: ئاوایی لەج یەکێک لەو گوندانەیە کە لە فێستیڤاڵەکانی کتێب‌خوێندنەوە توانیوێتی پلەی سەرتر لە ئاستی وڵاتدا وەدەست بهێنێت و توانیوێتی پێشەنگی بواری خوێندنەوە و زانست لە ناوچە بێت.

کەماڵ مەولوودپووری، ئەندامی ئەنجومەنی پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێندنەوەی موکریان گوتی: ئەنجومەنی حامیی تاران چەند ساڵێکە دامەزراوە و ئامانجی سازکردنی شوێنە فەرهەنگییەکانە لە ناوچە کەمتربەهەرمەندەکان. ئەم ناوەندە بە هاوکاریی ئەنجومەنی گەشەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێندنەوەی موکریان لە ناوچەی مەهاباد توانیوێتی ١٢ کتێبخانە دابمەزرێنیت و ئەو شوێنانە وەک ناوەندگەلێکی فەرهەنگی و پەروەردەیی لە ناوچە چالاکی دەکەن.

لەم ڕێوڕەسمەدا گرووپی سروود و شانۆی ئاوایی لەج بەرنامەیان پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا هێندێک لە چالاکوانانی بواری کتێب و فەرهەنگی ناوچە ڕێزیان لێ گیرا.






برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد