تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۸ دي ساعت ۱۶:۳۴ بازدید: 852      نظرات: 0      کد مطلب: 17270

سەرما چ نەخۆشینێکی خراپتر دەکات؟


لە هەوای سارددا تەواوی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی لەش یەکگرتوو دەبن و هەندێک کاردانەوە لە خۆیان نیشان دەدن کە بارودۆخ بۆ تاقمێک لە تووشبوانی نەخۆشییەکان بەتایبەت نەخۆشینی دڵ و هەناسە ئەستەمتر دەکات.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆژانە زستانە و بەفر و سەرما لانی زۆری پارێزگاکانی کوردنشین و پارێزگاکانی دیکەی وڵاتی ئێرانی گرتۆتەوە؛ بەختەوەرانە ئەوساڵ ئاسمان ڕوویەکی خۆشی نیشانی زەوی داوە زۆر وڵات سپی‌پۆش‌ بووە.
درووستە کە سەرما کاریگەری ئەرێنیشی(مثبت) لەسەر تەندرووستی هەیە، بەڵام هەمیشە وا نییە. هەر بۆیە کەسانێکی کە دانیشتووی شارە ساردەکانن ئەمڕۆژانە دەبێ زیاتر ئاگایان لە تەندرووستی خۆیان بێت.
سەرما دەبێتە هۆی خراپترکردنی دۆخی نەخۆشی دڵ و هەناسە. کاتێک کە هەوا سارد دەبێت، لەش تەواوی هێزی خۆی بۆ سازکردنی گەرما و ڕاگرتنی دەمای گونجاو بەکار دەگرێت. 
لە هەوای سارددا وێڕای هەڵـلەرزین کە بەهۆی زۆربوونی چالاکییەکانی ماسوولکەیی درووست دەبێ، زیادکردنی گشتی مێتابۆلیسمی(سوخت و ساز)لەش، دابەزینی ڕەوانبوونی خوێن لە ئاستی پێست و زیادکردنی ترپەی دڵیش دەتوانین هەست پێ بکەین.
سەرما لەسەر تەندرووستی کەسانی بەتەمەن، منداڵانی ژێر دووساڵ، تووشبوانی نەخۆشینی دڵ و هەناسە وەکوو ئاسم، هەوکردنی هەناسەیی و هەروەها تووشبوانی کەم‌کاری تیرۆئید و نەخۆشیە دەروونییەکان(اعصاب و روان) زیاترین کاریگەری هەیە، هەر بۆیە لەو کاتانەی کە هەوا زۆر ساردە نەخۆشییەکانی دڵ و هەناسەیی خراپتر دەبن و پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشیانەیان هەیە خۆیان داپۆشن و زیاتر لە ڕابردوو ئاگایان لەخۆیان بێت.
تاقمێک لە دەرمانەکان هێزی بەرگری لەش لە بەرامبەر سەرمادا دەگۆڕن
لە هەوای سارددا، بەکارهێنانی تاقمێک دەرمان دەبنە هۆی درووستبوون یا خراپتربوونی نیشانەکانی سەرچاوەگرتوو لە سەرما. 
بۆ نموونە: هەندێک دەرمان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی کاریگەری دادەنێن و دەبنە هۆی درووستبوونی هەستی لەرزین یا دابەزینی ڕەوانبوونی خوێن لەڕووی پێست. بە واتایەکی‌تر دەتوانین بە تاقمێک لە دەرمانەکانی دژ بە گوشاری خوێنی باڵا یا ئانژین سەدری(ژانی قەفەسەی سینگ) و هەروەها دەرمانەکانی دژبە فێ، دەرمانەکانی نوورولێپتیک و ئەو دەرمانانەی کە لەسەر هۆشیاری بەکارهێنەر کاریگەرییان هەیە ئاماژە بکەین.
پێویستە لەسەر هۆکارگەلی وەکوو جۆری نەخۆشی یا تەمەنی زۆری بەکارهێنەر هۆشیار بین. بە هیچ شێوە نابێ سەرسەرەکی و بێ پزیشک دەرمانخواردن ڕاگرین یا بیگۆڕین، پێویستە دەرمان لە کاتی خۆی و بە ڕەچاوکردنی فەرمانی پزیشک بخۆین و ئەگەر گرفتێک بێتە پێش، پزیشک لە ڕەوتی کێشەگەلێک کە لەوانە ئەم دەرمانە بۆمانی سازکردبێت بنێن.
چ کەسانێک زیاتر لەبەردەم زیاندان؟
کەسانێکی کە تووشبووی جەڵتەی مێشک، زیانەکانی مێشکی، فێ، تووشبوانی بەدخۆراکی (سوتغذیە) یا کەسانێک کە لە هەوای ئازاددا کار دەکەن زیاتر لە بەرامبەر سەرمادا زیانیان پێ دەگات، هەر بۆیە دەبێ سەر، دەست و لاقیان گەرم داپۆشن و بۆ پێشگیری لە هەڵمژینی هەوای سارد دەمامک ببەستن.
بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ سەرما دەبێ چی بکەین؟
۱. ئەو کاتانەی کە هەوا زۆر ساردە پێویست نییە حەتمەن وەرزشی دەرەوەی ماڵ بکەین.
۲. لە زۆر وەرزشکردن خۆتان بپارێزن و ڕێگە مەدەن لەشتان لەناکاو سارد و گەرم بکات.
۳. پێش چوونەدەر لە ماڵ یا شوێنی کار، جلوبەرگی گەرم بپۆشن؛ گرینگە کە سەر، دەست و لاق سەرمای بەر نەکەوێت.
٤. پێویستە کە بۆ پێشگیری لە هەڵمژینی هەوای سارد دەمامک ببەستن یا شاڵێک لە دەوری دەم و لووتتان بهاڵێنن.
٥. پێویستە دەمای نێوماڵ لە ئاستێکی نۆرماڵدا ڕاگرن.
گرینگی بە خۆراکتان بدەن
پێش هەر شتێک کەڵکوەرگرتن لە خواردنەی گەرم بێجگە لە قاوە زیاد بکەن. سوپ، چا و دێمکراوەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ گەرمکردنەوەی لەش و بەربەرەکانی دەگەڵ سەرما.
لە یادتان بێت کە قاوە، بۆ ڕۆژانی ساردی زستان خواردنەوەیەکی باش نییە چونکە کافێئین، وەرگرەکانی دەمارەگەلی خوێنی دەبەستێت و پێشگیری لە گرژبوونیان(انقباض) دەکات. ئەو کاتەی کە دەمارەکان ئاوەڵە بن، لەش بەخێراییەکی زیاتر گەرمای خۆی لە دەست دەدات.
لە سووپ و خواردنێک کەڵک وەرگرن کە هەڵگری پڕۆتۆئین و شەکرەگەلی درەنگ وەرگربن.(قندهای دیرجذب). چونکە لە کاتی دەنکردنی(هضم کردن) پڕۆتۆئینەکان، دەمای لەش بەخێراییەکی زۆر دەچێتە سەرێ. 
برینج، پاستاکان، خۆراکەکانی دیکەی نیشاستەیی، بەکارهێنانی سەوزەمەنی و میوەکانیش دەتوانن لەشی مرۆڤ گەرم کەنەوە.
هەروەها پێشنیار دەکرێت کە لە بەکارهێنانی چڕەسات (آجیل) و میوە وشکەکان غافڵ مەبن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد