تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۲ دي ساعت ۱۹:۴۴ بازدید: 907      نظرات: 0      کد مطلب: 17233

بەشداری ١٣٥ شەریکەی ئیران لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر


بە پێی هەواڵی هاژە، لە هەولێر پێشانگایەکی تایبەت بە کەل‌وپەلی بازرگانی و پیشەسازیی ئێران بۆ ژمارەیەک شەریکەی خۆرهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوەتەوە و بڕیارە پێنج ڕۆژ بەردەوام بێت.

لە پێشانگەکەدا ١٣٥ شەریکە لە ١٠ بواری جیاوازدا بەشدارییان کردووە.
پێشانگەکە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی دێسامبەری ٢٠٢١ / ٣٠ سەماوەزی ٢٧٢١ کرایەوە، دەیان شەریکەی پیشەسازیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە.
لەم پێشانگایەدا کەرەستەکانی نێوماڵ، خواردەمەنی و چەندین جۆری دیکەی بەرهەمی ئێرانی نمایش دەکرێن، چەند شەریکەش دەیانهەوێت لقەکانیان لەشاری هەولێر بکەنەوە.
تورکمان غوڵامی، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە میدیاکانی گووتووە: "لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران شەریکەکان بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە، شەریکەکان لە سنە و مه‌هاباد و چەند شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە پێشانگاکەدا هەن".
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە هەولێر بەردەوام دەبێت، شایانی ئاماژەیە ساڵانە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ نزیکەی ١٣ میلیارد دۆلار بەرز دەبێتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد