تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۲ دي ساعت ۱۹:۴۰ بازدید: 1235      نظرات: 0      کد مطلب: 17232

بەچکە دایناسۆڕێکی تەمەن ٦٦ میلیۆن ساڵ دۆزرایەوە


بە پێی هەواڵی هاژە، زانایان ڕایانگەیاند، بەچکە دایناسۆڕێکیان لە نێو هێلکەیەکدا دۆزیوەتەوە، کە بەشێوەیەکی زۆر تایبەت بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین میلیۆن ساڵ پارێزراوە.
ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بەهەمان شێوەی هەڵهێنانی هێلکەی باڵندەکان، کاری لەسەر بکرێت.
 زانایان بەچکە دایناسوورەکەی نێو هێلکە بەردینییەکەیان نێوی Baby Yingliang لێ ناوە. هێلکەکە لە شاری گوانژوو لە وڵاتی چین دۆزراوەتەوە.
فیۆن وایسم، کە یەکێکە لەو زانایانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەم بابەتەدا کردووە و توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی iScience بڵاو کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، کە "ئەم هێلکەیە باشترین جۆری بەردینکراو لەنێو کۆرپەی دایناسۆڕەکان ئەژمار دەکرێت. کاتێک Baby Yingliang دۆزرایەوە، پشتی کووڕ بوو، لاقەکانی لە پاڵ سەری بوو کە تا نزیک سکی لاربوو. ئەم جۆرە چەمانەوەیە تایبەتە بە جوجکەکانی باڵندە کاتێک لەناو هێلکەکانیاندان و بە هی دایناسۆڕەکان ناچێت. کاتێک باڵندە لەنێو هێلکەکەیدا خەریکی هەڵهێنان دەبێت، سەری لەژێر باڵەکانیدا دەشارێتەوە و بە دەنووکی هێلکەکە دەشکێنێت، بەڵام ئەو کۆرپانەی بەمشێوەیە کار بۆ هەڵهێنانی هێلکەکە نەکەن، دەمرن".
وایسم پێیوایە، ئەم نەریتەی هەڵهێنانی هێلکە لەلایەن باڵندەکانەوە، نەریتێکە کە لەلایەن دایناسۆرەکانەوە بۆیان ماوەتەوە. بەپێچەوانەوە، کرداری دەرچوون لەناو هێلکە و هەڵهێنانیان هاوشێوەی تیمساحەکان دەبێت کە سەریان کووڕ دەکەنەوە و دادەنیشن و بەمشێوەیە لەنێو هێلکەکەیان دەردەچن.
ئاژەڵەکانی ئۆڤێراپتۆرۆسۆر جۆرێک بووە لە دایناسۆڕەکان کە پەڕیان هەبووە و لە چاخی تەباشیری درەنگدا لە ناوچەکانی ئاسیا و ئەمریکای باکوور دەژیان. تەنانەت ڕووخسار و قەبارەی لاشە و سیستەمی خۆراکیشیان جیاواز بووە. ڕەنگە قەبارەیان لە مەیموونێکەوە تاوەکو دەگاتە گیگانتۆرابتۆر بگۆڕێت کە ئەوان باڵایان تا هەشت میتر دەگەیشت.
 زانایان پێیان وایە، تەمەنی هێلکە بەردینکراوەکە لەنێوان ٦٦ ساڵ تاوەکو ٧٢ میلیۆن ساڵ دەخەمڵێندرێت و وای بۆ دەچن هێلکەکە لەژێر چەندین چینی بەهێزی قوڕ شاردرابێتەوە، کە لە گۆڕانی کەش‌وهەوا و ئاژەڵەکانی دیکەی پاراستبێت.
ئەوان وای بۆ دەچن ڕەنگە کۆرپەکە لەکاتی پێگەیشتنیدا باڵاکەی دوو تاوەکو سێ میتر بایە. هەروەها پێیانوایە ڕەنگە ئەم هێلکەیە و چەندین هێلکەی دیکە بەمشێوەیە هەڵگیرابن. ئەم هێلکەیەش هەر بەمشێوەیە لەبیر کرابوو، تاوەکو ئەو کاتەی زانایان بەشێکی هێلکەکەیان شکاند و Baby Yingliangیان دۆزییەوە.
پڕۆفیسۆر ستیف برۆساتە مامۆستا لە زانکۆی ئێندبەر، کە یەکێکە لە توێژەرانی ئەم بابەتە ڕایگەیاند: "ئەم بەچکە دایناسۆڕە یەکێکە لە جوانترین بەچکە دۆزراوەکان. ڕووخسار و لاشەی زۆر بەو باڵندانەی چاخی دایناسۆڕەکان دەچێت، بەڵام بە جیاوازیێکی کەم".
زانایەکان وا دەخوازن، دەبێ کامێرایەکی زۆر ورد و پێشکەوتوو هەبێت بۆ ئەوەی بە کواڵێتییەکی زۆر بەرزتر، وێنەی کۆرپە دایناسۆڕەکەی نێو هێلکەکە بگرێت بەڕادەیەک بتوانن توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکەن.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد