تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۲ دي ساعت ۱۹:۲۲ بازدید: 1153      نظرات: 0      کد مطلب: 17229

بەفر ڕێگای ٨٦ گوندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای گرتووە


بە پێی هەواڵی هاژە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی پیرانشار ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی بەفرانبار ڕێگای هاتووچۆی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران کراوەتەوە. پێشتر بەرپرسان داوایان لە شۆفێران کردبوو بەو ڕێگایەدا هاتووچۆ نەکەن. لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەفر  لانیکەم ڕێگای ٨٦ گوندی داخستووە.
سۆهەیل خوسرەوی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی پیرانشار، ڕایگەیاند: بەهۆی سەرما و بەفرەوە، شەوی ڕابردوو ڕێگای پیرانشار بۆ حاجی ئۆمەران داخرابوو، بەڵام ئەمڕۆ کرایەوە و ئێستاش شۆفێران دەبێت بە زنجیرەوە هاتووچۆ بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێگاوبانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هاتووچۆ لە ڕێگاکانی میاندواو – بۆکان، ساینقەڵا – تیکاب لەگەڵ سیلوانا و سێرۆ بەهۆی بەفر و بۆرانەوە زۆر دژوارە.
بابەک قارەمانی، سەرۆکی ناوەندی کۆنتڕۆڵی ڕێگاکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە: تاوەکوو ئێستا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگای ٨٦ گوندی سەر بە شارەکانی چاڵدۆران، شنۆ، ورمێ، خۆی، پیرانشار، سەڵماس گیراون، بەڵام هەوڵدەدرێت بکرێنەوە.
کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە، لە ڕێگاکانی شنۆ و ورمێ یارمەتیی ٢٠ ئۆتۆمبیلیان داوە، کە لە بەفردا گیریان خواردبوو و ڕزگار کراون.
جگە لە پارێزگای ورمێ، بارینی بەفر کێشەی بۆ هات‌ووچۆ لە هەندێ لە ناوچەکانی پارێزگای سنەش دروستکردووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد