تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۲۹ آذر ساعت ۲۲:۱۱ بازدید: 1395      نظرات: 0      کد مطلب: 17210

شێخ نوری شێخ ساڵح باشتر بناسین


شێخ نوری شێخ ساڵح بەرزنجی لەساڵی ١٨٩٦ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی (دەرگەزێن) لەدایک بووە،  شێخ نوری سەرنووسەری ڕۆژنامە و شاعیر و چالاکوانی کورد بوو، شێخ نوری دیوانی خۆی هەیە، کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٠دا بڵاو کراوەتەوە. لە سەردەمی شانشینی کوردستان و مەلیک مەحمووددا شێخ نوری سەرنووسەری "بانگی کوردستان" بووە و خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی "ڕۆژی کوردستان" بووە.
 
 
بەپێی ئەو زانیاریی ناوی تەواوی (محەمەد شێخ نووری شێخ ساڵح)ـە، ئەو ناوەیش لەسەر فۆڕمی (دەفتەر خدمە)کەیدا بە دەستخەتی خۆی نووسراوە. بۆیە دەبینین سەرجەم شیعر و وتارە بڵاوکراوەکانی بە واژووی خۆی (م. نووری)یەوە بڵاو کردووەتەوە، کە کورت کراوەی (محەممەد نووری)یە. دایکی ناوی ڕەحمە خانمی کچی قادری حاجی ڕەسووڵی حەمە ئاغای گووروونی ڕۆستەم ئاغایە، کە ڕۆستەم ئاغاش کوڕەزای (زوڵاڵ ئاغایە). ئەمەیش یەکێک بووە لە جەنگاوەرە دلێرەکانی دوازدە سوارەی مەریوان. ڕەحمە خانمی دایکی شەش کوڕ و کچێکی هەبووە، وەک دیارە شێخ نووری نۆبەرەی دایکی بووە.
شێخ نووری وەک نەریتی باوی ئەو سەردەمە خراوەتە بە خوێندنی حوجرەوە، لەسەر دەستی مەلایانی زانا و دانا خوێندوویەتی. لەوانە مەلا سەعید زڵزڵەیی و بابا شێخ عەلی و خواجە ئەفەندی. ئەحمەد خواجە لەبارەی خوێندنی شێخ نوورییەوە دەلێ: (چایخانەکەی وەستا بستە بەشەو لەلای سەید حەسەنی سەعاتچییەوە شانامە دەخوێنرایەوە، پڕ دەبوو لە گوێگرانی داستان، ئەو داستانەیش وەک تەلەفزیۆن و سینەمای ئێستە جێگیر بوو. بەڵام ئێمە کۆمەڵێک خزم و دۆست بووین، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووین، نەک لەبەر شانامە، بەڵکو بەبێ دەنگی نێرگلەم بە ئارەزوو دەکێشا. شێخ نووری پێی گوتم نێرگلە باش نییە و ئێمە خزم و دۆستین. شێخ نووری پێی گوتم هەتا مردن خۆم بە بەندەی خواجەی باوکت دەزانم، هەر سەرمایەکی هەمە لە سایەی ئەوەوەیە.)
لەئەدەبدا شێخ نووری وەک باوکی ڕاستەقینەی شێعری نوێی یاد دەکەن کە مامۆستا گۆران خۆی له پێشەکی دیوانی بەهەشت و یادگار دا باسی ڕەێچکەشکێنی مامۆستا شێخ نووری دەکا و ئەو بەڕێزه به مامۆستای خۆی دەزانێ لە بابەت ئەوەی کە ئەوەڵین کەسێک بووە کە له مێژوویی ئەدەبی کوردستان دا به ئوسلووب و شێوەی نوێ شێعری نووسیووە،
شێخ نووری دڵی چووەتە کچە پوورێکی خۆی، بەهۆی پێنەدان و بەشوودانی کچەکە باوکی لەگەڵ خوشکەکی زویر دەبن و شێخ نووریش ناگاتە ئامێزی ئەوینداری دڵدارەکەی و بێ مراد دەبێت. شێخ نووری شێخ ساڵح لە ژیانیدا گەلێ وەزیفەی حکوومی وەرگرتووە و بە سەرکەوتوویی کاری خۆی کردووە. مەسرەف خەزێنە و بەڕێوەبەری شارۆکە و قایمقامی کۆیە بووە. شێخ نووری دواجار بە هۆی نەخۆشییەوە لە ٢٠ی دێسامبەری ساڵی ١٩٥٨دا کۆچی دوایی کردووە و لەگردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد