سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" بەڕێوه چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
لە سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" کە لە ڕۆژی هەینی، ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، بە بەشداریی ۵۶ نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ئەدەبی و فەرگەنگیی کوردی لە کوردستان، لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو، دوکتور ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له به‌شی لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هەروەها دوکتور عه‌لی ئوڵفه‌تی، له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی خه‌لاقانه (شیعر و چیرۆک) لەلایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاوێژکاریی سێهەمین ده‌وره‌ی خەڵاتی ئه‌ده‌بیی باشوورەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەدەبیی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.
دوکتور ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، له ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی، له شاری شنۆ لەدایک بووە و له زانکۆی ئازادی تاران بڕوانامەی دوکتورای فەلسه‌فه‌ی زانستیی وەرگرتووە و هەنووکەش مامۆستای قوتابخانە و هەروەها مامۆستای زانکۆیە و یەکێک لە خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان و کەسایەتییەکی بەتوانا و زانای ئه‌ده‌بیاتی کوردییه کە له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی شوێن‌په‌نجه‌ی دیارە.
دوکتور مه‌حموودزاده، لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی لیکۆڵینەوەیی و هەوەرها کتێب‌گەلێکی بەنرخ و پڕبایەخی چاپ و بلاو بوونەوەتە کە هێندێکیان بریتین لە:
ــ پێکهاتەی بەیتی کوردی، ۱۳۸۱، وەشانگەی سەلاحەددین ئەیووبی.
ــ ئافاقی شیعری نالی، ۱۳۹۹، وەشانگەی مادیار.
ــ تحلیل کنش در منطق موقعیت، ۱۳۹۶، نشر طرح نق.
دوکتور عه‌لی ئوڵفه‌تی، نووسه‌ر و شاعیری ئه‌ده‌بیاتی کوردی و فارسی، له ساڵی ۱۳۵۶ی هەتاوی، له شاری سه‌رپێڵ‌زه‌هاو لەدایک بووە، لە زانکۆ ئازادی سنە بڕوانامەی دوکتورای فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ری وەرگرتووە، ئێستاکەش دوکتور ئوڵفه‌تی یەکێک له شاعیر و ئەدیبانی گەلی کورد و بەتایبەت باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەسەر ئەدەبیاتی کوردی بەگشتی و ئەدەبیاتی کوردی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، کاریگه‌رییەکی فره باشی هەبووە و تاکوو ئێستاش لە بوارەکەی خۆیدا گەلێک وتار و بابەتی هەبووە و ۱۵ کتێبی بە زمانەکانی فارسی و کوردی و شێوەزاری کوردیی خوارین چاپ و بڵاو بووەتەوە کە هێندێکیان بریتین لە:
ــ گه‌رمه‌شین، ۱۳۸۷، وەشانگەی باغ نی.
ــ سزیان وه‌فر، ۱۳۹۲، ناشر مؤلف.
ــ له چیمه‌ڕێیه‌و، چیمنه ڕێیه‌و، ۱۳۹۷، وەشانگەی مانگ.
ــ آهوان ملل، ۱۳۹۱، انتشارات نگاه.
شایانی ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو، خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" بە سێ شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، زاهیر سارایی، فەرهاد شاهمورادیان و ئاکۆ جەلیلیان، بەخشراوە.