تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۱۵ آذر ساعت ۱۱:۲۸ بازدید: 900      نظرات: 1      کد مطلب: 17094
کێشه‌کانی تڕافیکی مه‌هاباد

تانکێره‌کانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له مه‌هاباد


هێمنایەتی و ئاسایشی شارۆمەندان لە شاردا یەکێک لە بنەما گرینگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارە کە دەبێ بەردەوام حەولی بۆ بدرێت هەتا لە ستانداردە جیهانییەکان نزیک بێتەوە. 
پارککردنی تانکێڕەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە سەر شەقام و لەناو کۆڵانەکانی مەهاباددا جگە لە تێکدانی قیرەتاو و پیسایی دەنگی دەتوانێ مەترسی زۆر جیدیتری بەدواوەبێ. 
هاژە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا سەبارەت بە ڕوودانی رووداوی نەخوازراو لەم بوارەدا هۆشداری داوە. 
هەرکام لەم تاکێڕانە دەتوانن وەک بۆمبێکی کاتژمێریان لێبێت. تێپەڕینی ئەم بۆمبە گەڕۆکانە لە ناو شاردا و پارککردنیان لەناو گەڕەکەکاندا ئەو پرسیارە دینێتەپێشێ کە ئەگەر ڕووداوێک بۆ هەرکام لەم تانکێڕانە لەناوشاردا ڕووبدات چۆن دەتوانرێ خەڵک لە بەرامبەر مەترسییەکانیدا بپارێزین؟
نۆ مانگ لە هێنانەبەرباسی ئەو خواستە لەلایەن شارۆمەندانەوە و لە ڕێگەی هاژەوە تێپەڕبووە و تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ هەنگاوێکی کاریگەری لەم پەیوەندەدا هەڵنەهێناوەتەوە.
سەرهەنگ حاتەم ئیبڕاهیمی سەرۆکی فەرمانگەی هاتووچۆی مەهاباد لەم بارەوە بە هەواڵنێری هاژەی کوت: ڕاگرتنی تانکێڕەکانی سووتەمەنی لەناو شاردا ئاریشەی گشت شارەکانی وڵاتە و بەم پێیە چەندین کەڕەت لە لێژنەی تڕافیکی شاردا باسی لێکراوە. 
 


ئەو ئاماژەی پێدا کە بڕیاردراوە لەلایەن شارەداری و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ترەوە شوێنی گونجاو تەرخان بکرێت و زەمینەی ڕێکخستنی سەرەتایی ئەم کارە خۆشبکرێت. 

ئیبڕاهیمی ئاشکراشی کرد کە پۆلیسی هاتووچۆ بەپێی ئەرکەکانی خۆی لە چەندین گەڕەکی شاردا سزای یاسایی بەرامبەر ئەم ئۆتۆمۆبیلانە بەکارهێناوە بەڵام شۆفیرەکان هۆکاری سەرپێچییەکەیان بۆ نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ ڕاگرتنی ماشێنەکانیان دەگەڕێننەوە نەک پێشێلکردنی یاسا. 

ئەو ڕوونیکردەوە هەتا لەلایەن شارەدارییەوە شوێنێکی گونجاو وەک پارکینگ بۆ تانکێرەکانی سووتەمەنی دیاری نەکرێت سزادان و بەکارهێنانی یاسا وڵامدەر نابێت. 

بە وتەی سەرۆکی فەرمانگەی هاتووچۆ ئەگەر پارکینگی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیلە بارهەڵگرەکان سازبکرێت پۆلیس دەتوانێ جگە لە سزای ماڵی، خۆی ئۆتۆمۆبیلە سەرپێچیکارەکان بۆ پارکینگ بگوزاێتەوە بەڵام پێش هەموو کارێک پێویستە پارکینگی تایبەت دابینبکرێت.
تا ئێستا چەندین دانیشتن و کۆڕ بە بەشداریی بەرپرسان بەڕێوەچووە و چەند وەبەرهێنەریش پێشنیاری دامەزراندنی پارکینگی تایبەت بە تانکێرەکانیان داوە بەڵام هیچیان بە سەرەنجام نەگەیشتوون. 
بەرپرسانی باڵای شارستان بەسرنجدان بە دەرامەتدار بوونی ئەم پڕۆژەیە داوایان لە شارەداری کردووە کە خۆی ئەم پڕۆژەی دامەزرێنێ. 
شارەوانی مەهاباد خەتاکەی دەخاتە ئەستۆی ئیدارەی مەسکەن و شارسازی و ڕایگەیاندووە کە ئەم ئیدارەیە دەڵێ جێگاکەی دیاری بکەن بەڵام زانیارییەکمان لەسەر زەوییەکانی خۆی لە مەهاباددا پێنادا. 
گەرچی هاتووچۆ و ڕاگرتنی ئەم تڕۆمبیلە قەبارەبەرزانە لە شوێنەکانی نیشتبەجێبوونی خەڵک مەترسییەکی جیدییە بەڵام وادیارە بەرپرسان ئەم مەترسییەیان بەڕادەی پێویست بەهەند وەرنەگرتووە.
هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان لەناو شاردا بۆ خودی شۆفیری ئەم ئامێرانەش لەبەر شەقامە تەنگەبەرەکانی مەهاباد کارێکی ئاسان نییە و ئەوانیش خوازیاری ئەوەن چەند ناوەند بۆ ڕاگرتنی تڕۆمبیلاکانیان دیاری بکرێت. 
پۆلیسی هاتووچۆی مەهاباد سزادان بەچارەی کار نازانێت و لەسەر ئەم بڕوایەیە کە ئەم کارە ناتوانێ پێش بە ڕووداوەکان بگرێت.








ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

خسرو ۱۴۰۰/۹/۱۵
بجا اینا، کاش مسافر کشهای، شخصی، از جمله ماکسیم و اسنپ و غیره، که واقعا ترافیک شهر را دو چندان کرده، البته تاکسیرانی را هم که حدودا ۲۰۰۰ تا تاکسی برا شهر گذاشته که اون هم برا شهری مثه مهاباد خیلی زیاده، بعد از اینا، کم کاری راهنما رانندگی مهاباد، که نمیتونه جلویه پارک کردنهای دوبل و غیره را بگیرد

نظر خود را براي ما ارسال كنيد