تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۱۶ دي ساعت ۱۹:۲۶ | بازدید: 1641 نظرات: 1 کد مطلب: 2699 |
جێگری فه‌رمانداری قه‌سر شیرین ڕایگه‌یاند که به‌م نزیکانه سنووری کۆڵبه‌ری ده‌کرێته‌وه و کۆڵهبهرهکان بۆ هه‌ر سه‌فه‌رێک ده‌توانن به بڕی دوو ملیۆن تمه‌ن کاڵا بهێننه ناو وڵات.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر،نیعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده ڕایگه‌یاند که سنووری کۆڵبه‌ری شاره‌که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌کرێته‌وه و جه‌ختی کرد: کردنه‌وه‌ی چه‌ند سنوورێکی کۆڵبه‌ری سنووره‌کانی کرماشانیشی گرتووه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه سنووری کۆڵبه‌ری قه‌سرشیرین ده‌کرێته‌وه.
جێگری فه‌رمانداری قه‌سری شیرین زیادی کرد: ئامانجی ئێمه له کردنه‌وه‌ی سنووری کۆڵبه‌ری قه‌سر شیرین یارمه‌تی دانی ژیانی دانیشتوانی سه‌ر سنووری قه‌سری شیرینه. کوڵبه‌ره‌کان ده‌توانن ۷۵ جۆر که‌ل و په‌ل هاورده بکه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ر سه‌فه‌ریک ته‌نیا ده‌توانن به بڕی ۲ ملیۆن تمه‌ن که‌ل و په‌ل بێننه ناو خاکی ئێران.
نازپه‌روه‌رده وتی: هه‌ر وه‌ها ئه‌م که‌ل و په‌لانه ته‌نیا به مه‌به‌ستی فرۆشتن له خودی قه‌سرشیرین هاورده ده‌کرێت و به‌ردنه ده‌ره‌وه‌یان له شاره‌که نایاساییه. کۆڵبه‌ره‌کان ده‌توانن که‌ل و په‌لی ناو ماڵ، وه‌ک فێنک که‌ره‌وه(موبه‌ڕیده)و هتد هاورده بکه‌ن، به‌ڵام هاوردنی هه‌رجۆره خوارده‌مه‌نییه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
شایانی باسه که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌وڵ ده‌درێت تاکوو بابه‌تی هاورده کردنی که‌ل و په‌ل له ڕێگه‌ی کۆڵبه‌ره‌کانه‌وه به یاسایی بکرێت و له حاڵه‌تی قاچاخ ده‌ربچێت.