تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۶ آبان ساعت ۱۷:۲۱ بازدید: 954      نظرات: 0      کد مطلب: 16959

کێ نێوانی توركیا و 10 وڵاتی جیهانی تێكداوه‌؟


بەکارهێنانی وشەی "نەویستراو" لەلایەن ئەردۆغانەوە و ئەویش لە بەرامبەر باڵوێزانی ١٠وڵاتی جیهاندا دیسان تورکیای خستە قەیرانێکی سیاسییەوە.

ئەم وشەیە بە مانای دەرکردنی باڵوێزی وڵاتانە.

ماوەیەک لەوەپێش ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، کەنەدا و چەند وڵاتی تر لە نامەیەکدا خوازیاری ئازادکردنی عوسمان کاوالا بوون کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەسبەسەر کراوە.

باڵیۆزخانه‌كانی ئەم 10 وڵاتە ئەو کارەی تورکیه‌یان به  پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دێموكراسی لەقەڵەم دابوو.

نێوانی توركیا و ئەو 10 وڵاتە بو له سه ر کاوالا تێكدراوه‌؟

عوسمان کاوالا لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ی زاینییەوە و بە ڕەچەڵەک یوونانییە. بنەماڵەی کاوالا بازرگانی تووتن بوون و لە سەدەی ڕابردوودا هاتوونە تورکیا.

کاوالا دوای وەرگرتنی بەکالۆریۆسی ئابووری، بۆ درێژەی خوێندن دەچێتە بریتانیا.

پاشان خوێندنی دوکتۆڕا لە ئه مریکا دەستپێدەکا بەڵام لە نیوەی خوێندنەکەیدا بەهۆی کۆچی دوایی دایکی وازی لێ دێنێت و بۆ هەمیشە دەگەڕێتەوە تورکیا.

کاوالا لە ساڵی ١٩٩٠زایینیدا بە یارمەتیی دان به ڕێکخراوە مەدەنییەکانی تورکیا نێوبانگی دەرکرد و هەروەها توانی بە پلەی هاوسەرۆکیی ئەنجومەنی کارگێڕیی پەیمانگای ڕۆشەنبیریی ئەنادۆڵی بگات کە ڕێکخراوەیەکی هونەری ڕۆشەنبیریی قازانج نەویستە.

لە ساڵی ٢٠١٩ کاوالای لەبەر حەولدان بۆ پاراستنی ئەو کەلەپوور و شوێنەوارانەی لە تورکیا مەترسیی لەناوچوونیان لەسەر بووە، بیست‌ویەکەمین خەڵاتی کەلەپوور و شوێنەواری هاوبەندی ئەورووپیی وەرگرتووە  كه‌ له‌لایه‌ن زانایانی شوێنه‌واره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

هەر لەم ساڵەدا خەڵاتی عایشە زاراکولو تایبەت بە ئازادیی پێ بەخشرا کە خەڵاتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیایە.

گەرچی کاوالا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە بەندیخانە دەسبەسەرە بەڵام هەمیشە بانگەشە و پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و دێمۆکراسی دەکات و ژماره‌یه‌ك وڵاتیش پاڵپشتی خۆیان بۆی ده‌ربڕیوه‌ و داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن.

لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی ئەردۆغانەوە، دادگای تورکیا کاوالای بە دابەشکردنی پارە لەنێو ناڕازیانی پارکی گزی لە ساڵی ٢٠١٣دا تاوانبار کرد.

لە فێوریەی ٢٠٢٠دا ئەوجار دادگای تورکیا تۆمەتی پشتیوانی لە کودتای خستەپاڵ کاوالا و لە دۆسییەکەی تریشدا بە سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکای تاوانباری کردووە.

بڕیارە لە ٢٥ی نوامبری ساڵی ٢٠٢١دا کە دەبێتە ٤سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، دادگایەکی نوێ بۆ شیکاریی تۆمەتەکانی سەر کاوالا بەڕێوەبچێت.

حەولی باڵوێزەکانی ١٠ وڵاتی ئەوروپایی ئەوەیە کە پێش بە بەڕێوەچوونی ئەم دادگایە بگرن و تورکیا لە بەڕێوەبردنی ئەم دادگایە پەشیمان بکەنەوە.

ئه‌گه‌ر له‌ دادگا تۆمه‌تی هاوكاریكردنی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌‌ی تورکیا به‌سه‌ر كاڤالادا ساغ ببێته‌وه‌، ئه‌وا سزاكه‌ی بەدبێ لێخۆشبوون هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت.

لە دوای کودتا گوماناوییەکەی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦دا بە هەزاران کەس دەستبەسەر و بەند کراون و یا لەسەر کار لابراون.

تورکیا فەتحوڵا گولەن، کەسایەتیی ئایینزایی و یەکێک لە دژبەرە سەرەکییەکانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بە بکەری ئەم کودەتایە دادەنێت بەڵام هێندێک لە ڕەخنەگران ئەم کودەتایە بە شانۆگەرییەکی سازکراوی ئەردۆغان بۆ سڕینەوەی دژبەرانی دەزانن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد