تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۲۵ آبان ساعت ۱۶:۴۶ بازدید: 1071      نظرات: 0      کد مطلب: 16958

ڤێتنام؛ له‌ برسیه‌تی و مه‌رگه‌وه‌ بۆ ئابوورییه‌كی به‌هێز


بە پێی هەواڵی هاژە، دوای هێرشە داگیركارانەکەی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤێتنام له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوودا، هه‌میشه‌ ناوی ئەم وڵاته‌ بە وڵاتە هه‌ژار و برسییه‌كه‌ ده‌هێنرا. 

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا‌یش ئه‌م نیگایە لای زۆرێك له‌ خه‌ڵک ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یە و ئه‌و برسییه‌تی و مه‌رگ و ماڵوێرانییه‌ی ڤێتنامییه‌كان هه‌یانبوو، بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ مێژوو. 
"لی دووان" کە بە ئەندازیاری دۆڕانە پەیتاپەیتاکانی ئامریکا لە ڤییەتنام دەناسرێ دوای چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا جوومگەکانی حوکمەتی ڤییەتنامی لەسەر پەرەپێدانی بوارەکانی کشتوکاڵ، تێکنۆلۆژی و چەکداری بنیاتنا. 
ئیستڕاتیژیی لی دووان بەهۆی ناوەندخوازیی و ئەوەی کە گشت کاروبارەکان بە ناوەندی دەستەڵاتەوە لکێندرابوو سەرکەوتنی وەدەستنەهێنا و تا ساڵی 1986ی زایینی ڤییەتنامی تووشی هەڵاوسانی 770 لەسەتی کرد. 
پەرجۆی هانۆی
زۆرێك له‌ ئابووریناسان پڕۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و به‌هێزبوونی ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ به‌ "موعجیزه‌ی ڤییەتنام، یان موعجیزه‌ی هانۆی" ناو ده‌به‌ن.
دوای مردنی لی دووان، "نیجوون ڤان لین" سەرۆکایەتیی حوکومەتی بەدەستەوە گرت و هەستا بە ئەنجامدانی چاکسازییی بەرفراوان و بنەڕەتی لە بنەماکانی دەسەڵاتداریی ئەم وڵاتە.  
گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنی ئابووریی ڤییەتنام بۆ یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 1986 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ لەم خولەدا به‌شێوه‌یه‌كی بەرفراوان چاكسازی و پاكسازی له‌م وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد.
"دۆی مۆی" ئیستراتیژییەکی ناوازە بۆ گۆڕینی ژیانی ڤییەتنامییه‌کان
 
نیجوون ڤان لین لە هەنگاوی یەکەمدا ئیستڕاتیژییە نوێیەکەی خۆی لەژێر سەردێڕی "دۆی مۆی"دا ڕاگەیاند. 
گۆڕانکاری له ئایدۆلۆژی سیاسی و گۆڕینی سیستمی کشتوکاڵ له زۆره‌ملییەوە بۆ سیستمی ئازاد که به دۆی مۆی ناسراوه، ڤێتنامی به 3 ساڵ گەیاندە پلەی سێیه‌مین هه‌نارده‌کاری برینج له جیهاندا. 
سووک‌کردنی سزاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته له سالی 1991، بوو به هۆی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتوگوزار  و ده‌رگای ئه‌م وڵاته‌ی به ڔووی وه‌به‌رهێنانی د‌ره‌کی کرده‌وە.
ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڤییەتنام  و ئه‌مریکا له ساڵی ۲۰۰۱ و ئه‌ندامبوونی ئه‌و ولاته له ڕیکخراوه‌ی جیهانی بوو به هۆکارێکی تر تا کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی جیهان بەلێشاو ڕوو  له‌م وڵاته بکه‌ن.
هێزی کاری زۆر و هەرزانی ڤییەتنام کارێکئ کرد کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ساڵی 2008دا بە بڕی 670 میلیۆن دۆلار لەم وڵاتە وەبەرهێنان بکات. 
دوای 10 ساڵ، سوودی ئەم وەبەرهێنانە گەیشتە 17میلیارد دۆلار و ساڵانە دەرامەتێکی سەرووی 58 میلیۆن دۆلاریی بۆ سازکرد. 
دەرامەتێک کە لەو ماوەیەدا و تا ئێستا سامسۆنگ لە هیچ وڵاتێک دەستی نەکەوتووە و هەر ئەو بابەتەش بوو کە سرنجی کۆمپانیا گەورەکانی تری جیهانی بەرەو ڤییەتنام ڕاکێشا.
ڤییەتنامییەکان دوای ئەم بزاڤانە و وێڕای ئەوەی لە بواری کشتوکاڵدا دەستکەوتی گەورەیان وەدەستهێنابوو، بوون بە هێزی پڕسوود و سەرەکیی کاری کۆمپانیاکانی بواری تێکنۆلۆژیا. 
ڤێتنام ئێستا‌ وڵاتێكی ته‌واو پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوویه
ئەگەرچی تا ساڵی 2014 ڤییەتنام له‌ژێر سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا دابوو، كه‌چی له‌ پێشكه‌وتن و پته‌وكردنی بنەماکانی ئابوورییه‌كه‌ی نه‌وه‌ستا. 
 ئێستا‌ ڤێتنام له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌، ململانێ و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ چین ده‌كات، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان. 
 ڤێتنام به‌وه‌ش رازی نییه و له‌ كێبه‌ركێ دایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تا ببێت به‌ به‌هێزترین ئابووری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد