تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۲۴ آبان ساعت ۱۸:۷ | بازدید: 2267 نظرات: 1 کد مطلب: 16949 |
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری عێراقی توانی حه‌جی حامد، جێگری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستگیر بكات، كه پرۆسه‌كه ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگی خایاند، حه‌جی حامد دانی به هه‌ندێك شتی مه‌ترسیدار دانا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منیی عێراقی توانییان ناوی "حه‌جی حامد" له زۆر شاری ئه‌وروپا بڵاوبكه‌نه‌وه، دواجار توانرا ناوبراو له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستگیربكرێت و راده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كرایه‌وه.
وێڕای توندی دۆخی ئه‌منی كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام تۆه‌متباری ده‌ستگیركراو گوازرایه‌وه بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه و دانی به زۆر راستیی هه‌ستیار دانا و دانپێدانانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی " القضاء" واتا دادگا، بڵاوكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی دانپێدانانه‌كه‌ی، حه‌جی حامد ته‌نها جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش نه‌بوو، به‌ڵكو "پیاوی دارایی" و گرنگترین كۆكه‌ره‌وه‌ی سامانی رێكخراوه‌كه بوو، كه یه‌ده‌گی بیره نه‌وته‌كانی له سووریا و عێراق بۆ به‌رده‌وامیدان به چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێنا.
ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1974ـه و له‌ناو رێكخراوی داعش به ناوی "حه‌جی حامد" یان "ئه‌بو ئاسیا" ناسراوه، له ساڵی 2004 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی گرووپی "بزووتنه‌وه‌ی ته‌وحید و جیهاد"ـه‌وه كردبوو، دواتر په‌یوه‌ندی به چه‌ندین گروپی دیكه‌وه كردووه و دوایینیان رێكخراوی داعش بوو، كه تێیدا سه‌ركردایه‌تی گرنگترین دامه‌زراوه و دیوانه‌كان (دیوانه‌كان، مه‌به‌ستی وه‌زاره‌ته‌كانه)ـی ئه‌و رێكخراوه‌ی له عێراق و سووریا ده‌كرد و به‌ڕێوه‌بردنی بودجه و داراییه‌كه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌ودا بوو.
دادگا دانپێدانانه‌كانی ناوبراوی خسته‌ڕوو، كه باس له ماڵی دارایی "به‌یتول مال" و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئاماده‌كردنی تێچووی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه عێراقی و سوورییه‌كان و پاداشتی ته‌قینه‌وه‌كانی ده‌كرد، وێڕای ئاشكراكردنی په‌یكه‌ری دابه‌شكاری ناو رێكخراوی داعش.
ناوی راسته‌قینه‌ی حه‌جی حامد "سامی جاسم جبووری"ـیه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییه و خه‌ڵكی گوندی شه‌رگاته له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌یی شه‌رگاته و له یه‌كه‌م دادگاییكردنیدا له‌به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخی تایبه‌تمه‌ند به كه‌یسه‌كانی تیرۆر، دانی به‌وه‌دا نا كه ئینتیمای بۆ چه‌ندین رێكخراو هه‌بووه و به‌شداری له ژماره‌یه‌ك تاواندا كردووه.
ته‌وحید و جیهاد:
ئه‌بو ئاسیا له درێژه‌ی دانپێدانانه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "دوای دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 (مه‌به‌ستی هاتنی ئه‌مه‌ریكایه بۆ عێراق)، ده‌ستمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی سووك، مامناوه‌ند و قورس‌دا گرت له سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق و له‌و گونده شاردمه‌وه كه لێی نیشته‌جێبووم. له ساڵی 2004 له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی 12 گرووپی چه‌كداری كه بانگه‌شه‌یان بۆ شه‌ڕی دژ به ئه‌مه‌ریكا و سوپا و پۆلیسی عێراقی ده‌كرد، به‌شداریم له یه‌كێك له‌و گرووپانه‌دا كرد به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی ته‌وحید و جیهاد) به سه‌ركردایه‌تی (ئه‌بو میسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی) و چه‌كێكی زۆرم به‌و گرووپه دا، كه پێشتر شاردبوومه‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ دوو گرووپ ده‌ستم به كرده‌وه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو و ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو كرد، پاشان فه‌رمانێك له‌لایه‌ن زه‌رقاوییه‌وه ده‌رچوو و تێیدا هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه به كافر ناوبران، كه په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌كه‌ن یانیش ئینتیمایان بۆیان هه‌یه و به كه‌سانی مورته‌د و ناپاك فه‌توای له‌سه‌ر درا و پێویسته بكوژرێن. هه‌روه‌ك له چه‌ند فه‌توایه‌كی دیكه‌دا مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ش به كافر ناوبران. دواتر كارمان له‌سه‌ر كوشتن و رفاندنی ئه‌وانه كرد، كه پێچه‌وانه‌ی فه‌توا و فه‌رمانه‌كان بوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراومان به هێزه ئه‌منییه‌كان و بازاڕه‌كانی ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی دانیشتواندا ته‌قانده‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك، هه‌موو گرووپه‌كان یه‌كخرانه‌وه و به فه‌رمانی ئه‌بو میسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له‌ژێر چه‌تری "رێكخراوی قاعیده له وڵاتی رافیده‌ین" كركرانه‌وه".
پاكانه و لێخۆشبوو‌ن:
تۆمه‌تبار سامی جبووری ئاشكرایكرد، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی (سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا) له‌ساڵی 2013 فه‌رمانی كوشتنی بۆ من ده‌ركرد، چونكه به‌وه تۆمه‌تبار كرابووم كه به فه‌رمانی جۆلانی كه له رێكخراوی داعش جیا بووه‌وه، كارم بۆ به‌ره‌ی نوسره كردبوو، به‌ڵام دوای ده‌ستوه‌ردانی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه و له‌به‌رده‌م به‌غدادی پاكانه‌یان بۆ كردم، لێخۆشبوونم بۆ ده‌ركرا و منیان له به‌شی دارایی له "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا" وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ی سامان و دارایی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ی دیكه دانا و باج و رسوماتمان له كاسبكاران، خاوه‌ن وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی، كۆمپانیا، بازرگان و پزیشكان وه‌رده‌گرت، به پاساوی یارمه‌تیدانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و به‌شێكیش له‌و كاسبكارانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون رسوومات بده‌ن، كوژران، خانووه‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانه‌كانیان رفێندران، ئه‌وكات كۆی رسووماته‌كانی "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا" ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (500 هه‌زار دۆلاری مانگانه)، كه نیوه‌ی بۆ به‌غدادی ده‌نێردرا و نیوه‌ی دیكه‌ش به فه‌رمانی والی نه‌ینه‌وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا".
كرده‌كانی "فه‌تح!":
له ساڵی 2014، رێكخراوی داعش داگیركردنی سێ پارێزگای عێراقی به "كرده‌كانی فه‌تح" ناوبرد، به‌وه‌ی كه ئه‌و سێ پارێزگای خاكی داعشن و فتوحاتیان لێ كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ركرده باڵاكان رێنماییان به ئێمه دا، بۆ ئه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نین كه ئامانجی رێكخراوه‌كه‌یان رزگاركردنی سوننه‌كانی عێراقه له هێزه كافره‌كان و هه‌ڵگرتنی سنووری نێوان وڵاتانی ئێسلام و یه‌كخستنه‌وه‌یانه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و بانگه‌وازه تۆمه‌تبارێكی نزیك له به‌غدادی پێی راگه‌یاندم، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی "فه‌تح"ی پارێزگای نه‌ینه‌وادا بكه‌ین، به‌كرده‌ییش ئێمه چه‌ك و پێداویستیمان ئاماده كرد و پارێزگاكه داگیركرا، دواتر رێكخراوی داعش توانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له دیاله‌دا بگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و ماڵی سه‌رمایه‌داران، هه‌روه‌ك هه‌موو تاوانبار و زیندانییه‌كانیشمان ئازاد كردن و ده‌ستمان به‌سه‌ر ته‌واوی چه‌كه‌كانی ناو بنكه‌كانی پۆلیسدا گرت، هه‌روه‌ها رێنماییمان بۆ هات، بۆ ئه‌وه‌ی لیستی ناوی ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو بیانكه‌ینه ئامانج".
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری:
حه‌جی حامد، روونیكرده‌وه، به‌غدادی له مزگه‌وتی نووری به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی داعش له‌وانه عه‌بدوڵڵا قارداش ئاماده‌بوو. ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی چووه سه‌ر مینبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نێت، كه به‌غدادیی خه‌لیفه‌ی داعشه. كاتێك چووه سه‌ر مینبه‌ر خیلافه‌تی راگه‌یاند و هه‌مووان هاندا به‌رده‌وام بن له شه‌ڕ و داگیركردنی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام، دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رۆیشت. پاشان به‌رپرسه‌كان راسپێردران بازگه‌ی ئه‌منی له ویلایه‌ته‌كان دابنێن و دیوانه‌كان درووست بكه‌ن و كاره‌كانیان به گوێره‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنی داعش رێكبخه‌نه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دیوانه‌كانی داد، سه‌ربازی و فێركردن، ته‌ندرووستی و بانگه‌واز و حه‌سبه و به‌یتولمال و زه‌كات و غه‌نیمه دامه‌زران و به‌رپرسانیان دیاری كران و له ماوه‌یه‌كیشدا من كرامه به‌رپرسی دیوانی به‌یتولمال.
دیوانی ریكاز:
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی داعش له پێكهێنانی ئه‌م دیوانه سه‌رپه‌رشتیكردنی سامانه سرووشتییه‌كان و نه‌وت و كانزا و هه‌موو ئه‌و كه‌رسته خاوانه بوو، له هه‌ناوی زه‌وی و سه‌رزه‌ویدا هه‌ن.
به‌رپرسی ریكاز به‌رپرس بووه له ده‌رهێنان و به‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و خه‌ڵوز له عێراق و سووریا به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به كرده‌وه‌كانی داعش. ئه‌و دیوانه 2500 كارمه‌ندی هه‌بووه و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر كێڵگه‌كانی نه‌وت و وێستگه‌كاندا. به تایبه‌تی كێڵگه‌ی گه‌یاره و عه‌لاس له عێراق و كێڵگه‌كانی تنك و عومه‌ر و شوله و سعیوه و كوناكۆ له سووریا و نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانیان هه‌نارده ده‌كرد.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش ئاشكراشیكردووه، ته‌نێك نه‌وتیان فرۆشتووه به 180 دۆلار و له ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی له‌و دیوانه زیاتر له ملیار و چاره‌كێك دۆلاری ساڵانه‌یان ده‌ستكه‌وتووه و راده‌ستی به‌یتولمالیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ به‌غدادیی و سێ جار له 2016دا به‌غدادیی بینیوه دوو جاریان له نه‌ینه‌وا و جارێكیش له سووریا و به‌رده‌وام به‌غدادیی هانیداوه به‌رهه‌م زیاد بكات بۆ كڕینی چه‌ك و پێداویستییه‌كانی جه‌نگ.
سكه‌ی دینار:
به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا، له 2016 ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری كه به‌رپرسی دیوانی به‌یتولمال بووه كوژراوه و بۆشایی له‌و پۆسته درووست بووه و به فه‌رمانی به‌غدادیی به په‌له بانگ كراوه بۆ ره‌ققه و له‌وێ فه‌رمانی پێكراوه ببێته ئه‌میری به‌یتولمالی داعش.
باسی له‌وه‌شكردووه، به هۆی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی دا بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی داعش و ئه‌میره باڵاكانیان به‌و پێیه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی بۆ ره‌وانه كردوون و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ خه‌رجی و داهاتیان هه‌بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌یتولمالی داعش له سێ ده‌سته پێكهاتووه، كه ده‌سته‌ی نه‌ختینه و ژمێریاری و چاودێری و دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌ته به‌رپرس گه‌نجینه‌ی داعش 250 ملیۆن دۆلار و 3 تۆن زێڕی هه‌بووه و زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ش به‌رهه‌می فرۆشی نه‌وت و غه‌نیمه‌كان بووه. بۆیه بیرمان له‌وه كرده‌وه، سكه‌ی زێڕ لێ بده‌ین و به كرده‌وه‌ش دیناری ئیسلامیمان درووست كرد و دیناره‌كه له زێڕی ته‌واو درووست كرا و بۆ كڕین و فرۆشتنی زه‌وی به‌كارده‌هێنرا و به‌شێكیش له‌و بودجه‌یه‌ی هه‌بوو ته‌رخان ده‌كرا بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و بۆمبڕێژكردنی و هه‌ر كارمه‌ندێكی دیوانی جوند 30 هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درا بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو.