تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲۱ آبان ساعت ۱۵:۵۲ بازدید: 908      نظرات: 0      کد مطلب: 16924

بەڕێوەبردنی سەرکەوتوانەی کۆبوونەوەی سەرهێڵ لە لایان مامۆستای فیزیکی مەهابادی




ڕۆژی چوارشەممە، ۱۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۰ بە هاوکاریی ناوەندگەلی توێژینەوەی قوتابیان لە تاران، ئیلام، کرمانشان و قوتابخانەی شەهید بەهەشتی مەهاباد کۆبوونەوەیەکی سەرهێڵ بە ناوی «بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە فێرکاریی زانست بە شێوازی توێژینەوە» لە بەستەری سکای‌ڕووم بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوە بە خوێندنی قوڕئانی پیرۆز و وتاری جێگری بەڕێوەبەری‌گشتی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ئیلام دەستی پێ‌کرد. پاشان د. سولەیمان ڕەسووڵی، مامۆستای فیزیکی مەهابادی و باڵوێزی ئەنجومەنی فێرکاریی زانستیی ئەورووپا Scientix لە ئێران وتارەکەی ئاڕاستە کرد کە بە پێشوازیی لەڕادەبەدەری هۆگرانی زانست بە تایبەت مامۆستایانی فیزیک، زانست، بیرکاری و قوتابیانی ژیر بەرەو ڕوو بوویەوە و پتر لە ۵۰۰ کەس بە تەواوی لە بەستەری سکای رووم بۆ بەشداری کەڵکیان وەرگرت. لە دەستپێکی وتاردا، فێرکاری زانست بەشێوازی توێژینەوە IBSE و قازانج و باشییەکانی ئەم شێوازە ناسێندرا و مۆبایلی زیرەک وەک کەرەستەیەکی بەسوود بۆ شێوازی IBSE هاتە بەر باس.

لە درێژەی بابەتەکە نەرم‌ئامێری FizziQ کە لە لایان ناوەندی لاماپ لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم هاتووە بە بەشداربووان ناسێندرا کە بە باشی زۆر یەک لە کارگەلی هەڵسەنگێنی چەندێتی لە تاقیکاریەکانی کردەیی زانست جێبەجێ دەکات.

چەندێتی جیاواز وەک دەنگ، ڕەنگ، خێرایی، ئەشتاو و.... بە سانایی دەتوانێ بە نەرم‌ئامێری FizziQ پەیمانەکرێ و بپێوێندرێ. هەروەها داهێنەری و هینانی‌شتی‌نوێ‌‏ لە لایان قوتابیان بەو نەرئامێرە بەهێزتر دەبێ و زۆر بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش و بەپیتە و کارامەیان دەکات.

لە کۆتایی دا پرسیارێکی زانستی لە لایان د.سولەیمان ڕەسووڵی باس کرا که باشترین وەڵامەکان بە پێی تیروپشک خەڵات دەکرێن.

پاش وتارەکە پرسیار و پێشنیارگەلی بەشداربووان وڵام درایەوە و باس کرا.

شایانی ئاماژەیە ئەم کۆبوونەوە بە بۆنەی حەوتووی نەتەوەیی تاقیکاریی کردەیی و لە درێژەی زۆر کۆبوونەوەی هاوشێوە بەڕێوەچوو کە سەرنجی زۆرترین بەشداربووی بۆلای خۆی ڕاکێشا و پێشوازییەکی بێ‌وێنەی لەم کۆبوونەوە کرا. هەروەها هاوکاریی ناوەندگەلی توێژینەوەی قوتابیانی پارێزگاکانی کرماشان، تاران و بەتایبەت ئیلام لە شارەکانی ئابدانان، دەڕڕەشار، ئیلام، چوار و ناوەندی تیزهووشانی ئیلام و قوتابخانەی شەهیدبەهەشتی مەهاباد بەڕێوەچوو کە بۆ بردنەسەری ئاستی زانیاری و کارامەیی مامۆستایانی وڵات زۆر شوێندانەر و بەسوودە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد