تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۱۸ آبان ساعت ۱۸:۲۷ | بازدید: 1482 نظرات: 0 کد مطلب: 16902 |
بە پێی هەواڵی هاژە، شەریکەی ئەیسووس، به‌هێزترین مۆبایلی تایبه‌ت به یاریی ''گه‌یمینگ''ی خسته بازاڕه‌وه. جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی ڕەمێکە ڕكابه‌ری كامپیوتێریش ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ''theverge'' ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه شەریکەی ئەیسووس، ئه‌مڕۆ سێشەممە ١١ی نۆڤەمبەر / ١٨ی خەزەڵوەر به‌هێزترین مۆبایلی تایبه‌ت به یاریی ''گه‌یمینگ''ی خسته بازاڕه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له كاتێك دایه، تا ئێستاش شەریکەی ئه‌سووس خاوه‌نی باشترین و خێراترین مۆبایلی تایبه‌ت له یاریی دایە.
شایانی ئاماژەیە ئەم مۆبایلە بەهێزترین ڕەمی بۆ دانراوە.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه، شەریکەکە ئاشكرای كردووه، ڕەمی ١٨ گیگابایتە و مەیمۆری نێوی تا ٥١٢ گیگابایت زیاد ده‌كات، پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی ٨٨٨ پڵه‌سی بۆ دانراوه و به سیستمی ئه‌ندرۆید ١١یش كار ده‌كات، باترییهكهیشی ٦ هەزار میلی ئامپێڕە.
بە گوتەی شەریکەکە "شاشه‌ی مۆبایله‌كه ٦.٧٨ ئینجه و به‌ڕوونی ١٠٨٠ پیكسڵ كار ده‌كات، ئه‌مه وای كردووه نرخه‌كه‌ی تا ١ هه‌زار و ٢٠٠ پۆند بگات.
ئه‌سووس یه‌كێكه له شەریکە به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره تێکنۆلۆژییەکانی تر.
ئەم شەریکەیە له ڕێکەوتی ٢ی فێڤرییەی ١٩٨٩ له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا. ئه‌سووس له ساڵی ٢٠١٥ یه‌كێك بوو له‌م چوار شەریکانەی دنیا بۆ فرۆشتنی كۆمپیوتێر کە له‌وكاته‌دا ١.٣ میلیارد دۆلار قازانجی كرد.
|