تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۱۴ آبان ساعت ۱۸:۳۴ بازدید: 943      نظرات: 0      کد مطلب: 16869

«خۆرنشین گەوهەرێكی رۆژنامەگەری كوردی» چاپ و بڵاوکرایەوە


  

رۆژنامەی (خۆرنشین) كە بەهەردوو زمانی كوردی و فارسی لە شاری تاران چاپ كراوە، لە ماوەیەكی كورتی حكومڕانی پەهلەوی و لەسەردەمی (د.موسەدەق) لە ساڵی (1330ه.ش، 1951ز) بڵاوكراوەتەوە، سەرلەنوێ چاپکرایەوە.

د.کارزان محەمەد پێی ڕاگەیاندین: لەپێناو بوژاندنەوەی مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی لەدوای دەستخستنی ژمارەکانی ڕۆژنامەی خۆرنشین کە بە گەوهەرێكی بەنرخی رۆژنامەگەری كوردی دەزانم، پڕە لە وتاری جوان بۆ داكۆكی لە گەلی كورد، بە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ژمارەکانییەوە سەرلەنوێ چاپم کردەوە.

زۆر سوپاسی (د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) ئوستانداری سلێمانی دەکەم کە ئەرکی لەچاپدانی گرتەئەستۆ.

شایانی باسە ئامادەکاری ئەم بەرهەمە، ئوستادی زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی سلێمانییە



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد