تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۹ آبان ساعت ۹:۲۸ | بازدید: 1865 نظرات: 0 کد مطلب: 16827 |
سەیید موحەممەد ئەمین واژی/مەهاباد
رێ و رەسمی مەولودی و بەرزڕاگڕتنی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(د.خ)، بەشێوەی فەرمی و بەر بڵاو، یهکهمجار لەسەردەمی دەسەڵات داری «سوڵتان موزەففەر»ی حاکمی هەولێر لە ساڵی 604 ی کۆچی واتا 1207ی زایینی بەڕێوە چووە. سوڵتان موزەففەر پەنجاساڵ دادپەروەرانه دەسەڵات داری کرد.
مێژوونووسی ناودار، ئیبنی خەلەکان (د 681ق/1282م)، بەم چەشنە باسی کەسایەتی سوڵتان موزەففەر دهکا:
دیارە هەر رێورەسمێکی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگیی، ئایینی یان هەر بووارێکی دی، لە سەردەمی سەرهەڵدانی خۆییەوە هەتا ئەو کاتانەی کە بەردەوامە و زەمانیان بە سەر دادێ، بە پێی زەوق و سەلیقە، فەرهەنگی کۆمەڵگا، هەروەها توانایی ماڵی و شارەزایی بەڕێوەبەرەکانی ئەو ئاڵ و باقیی تری ئەو گۆڕانکاریانەی کە بە سەر خەڵکەکە دادێ، ئەوانیش تووشی ئاڵ و گۆڕ دەبن. تەنانەت وا هەیە هەر دە یەک سەردەم دا، چەشنی بەڕێوەبردنەکە لە شار و گوندێک بۆ شار و گوندێکی دێ جیاواز دەنوێنێ. باسی چۆنیەتی ئەو ئاڵ و گۆڕانە دە سەردەمانی پێشوو دا، شوێن و مەجالێکی تایبەتتری دەوێ. بەڵام ئەوەی کە باسی کراوە کە ئەو سەردەمی چۆن بەڕێوە چووە بەم شێوەیەیە:
لە نێوانی رۆژانی ٨ هەتا ۱۲ ی مانگی رەبیعولئەوەل بانگێشتن نامەی بۆ ڕێژەیەکی زۆر لە شەرع زانان، شاعیران، بانگخوازانی ئایینی بەغدا و موسڵ و وڵاتانی عەجەم دهنووسی. ئهوسا دو ڕۆژ پێشتر دەروازەی شار بەرەو ڕوی میوانان دەکراویهوە. هەر لەبەر دەرگای شار تا گۆڕەپانی کۆبوونەکە، گومبەزێک بە مەودای چند شەقاو لە لایان، وەزیر، جێگران، زانایان و پیاوماقوڵانی شار بۆ بەخێرهاتنی میوانان ئامادە دەبوو. شار چاراخان دەکرا. هەندەک سەرچاوە ئاماژە دەکەن کە نزیکی پەنجاهەزار کەس بەشداری دەکرد و چێشت و خوانیان بۆ ئاماده دهکرا. باشترین نوسەر یان وێژەوانی شارهزای ژیانی پێغەمبەر(د. خ) لە لایان دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ـ ئامادە دەکرا. وەک نمونه به ریوایەتی مێژوو «ئیبنی دەحییە» بە نوسینی کتێبی «التنویر فی مولد البشیر النذیر» لە لایان سوڵتان موزەففەر بە هەزار دینار خەڵات کرا.
مێژووی نوسینی مەولوود نامە:
کۆنترین مەولوودنامەی بەردەست، مەولوودنامەی «مەلا باتەیی»یه کە بەزاراوەی کرمانجییه و بۆ سەدەی هەڤدەی زایینی دەگەڕێتەوە. دوای ئەو مەولوودنامەی «شێخ حوسێن قازی»یە که بەزاراوەی سۆرانی نووسراوە و بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە.
دوکتۆر ئیسماعیل شەمس دەڵێ: لە ڕوانگەی مێژوییەوە، نوسینی کتێبگەلی «مولد النبی(ص)» لەسەدەی شەش و هاوکات لە گەڵ دەسەڵات داری ئەییوبییهکانوه دەستی پێ کردووە و بەر لەم مێژوویە کتێبی سەربەخۆ و ناودار لەم باروە دا نەنوسراوە.
مهولوودنامه نوسین، مێعڕاج نامە و وەفات نامە، وەک میراتێک لە زانایانی کورد، جگه له لایهنی ئایینی له لایهنی زبانی و ئەدەبییشەوە بایەخی گەلێک زۆری هەیە. دهیان مهولوودنامه به زاراوهگهلی کوردی له زانایانی کورد بهجێماوه، که ئەگهر به شێوازێکی زانستییانه لێکۆڵینەوهیان له سەر بکرێ. که بێگومان بۆ زمانی کوردی وەک پاڵپشت وان. هەر بهم بۆنەوه لێرەدا ئاماژە بەم مەولوودنامه دەکرێ کە مامۆستایانی کورد دە فۆڕمی شێعر و پەخشاندا نوسیویانن. ئەڵبەت لەوانەیەی زیاتریش هەبن، بەڵام ئێمە ئەو ۷۰ەمان بۆ ناسراون. ــــــــ جێی خۆیەتی ئەمەش بڵەم هەندەک لەم مەولوودنامانەش کە بەتازەگی نوسراوون و نوسەرەکانیان ماوون ناووم بردوون. ئەڵبەت پاش و پێشیوی نێوەکان بەپێ دۆزینەوەی ناوەکانە. ڕەنگە مەولوود نامەی واهەبێ، زۆر لەمێژە نوسراوەو بەڵام لە دوایەدا ناوی هاتووە. یا بەپێچەوانە. خۆزیا کەسێک یا کەسانێک ببووان لەسەر نوسەر، شێوازی زانستیانی نوسینی مەولوودنامەکان کاری کردبا.
لەم مەولوودنامانە: ۳۱مهولودنامه بە زاراوەی سۆرانی. ۲٤مەلوودنامە بە زاراوەی کرمانجی، ٥ مەولوودنامە بە زاراوەی هەورامی، ۱ مەولوودنامە بە زاراوەی زازاکی، ۱ مەولوودنامە بە زبانی فارسی ۲ مەولوود نامەش بە زبانی عەرەبی. هەندەکیشم بەداخەوە زبان، یا شێوەی نوسینەکە بۆ نەدۆزراوە.
مەولوودنامەکان:
۱ـ مەلا حوسەیین باتەیی، سەدەی هەڤدە (کرمانجی ـ هۆنراوە). ۲ـ شێخ حوسەین قاضی، سەدەی نۆزدە (سۆرانی ـ پەخشان). 3ـ شێخ محەممەدی خاڵ(سۆرانی ـ پەخشانە و بە پێشنیاری مامۆستا پیرەمێرد کراوه). 4 ـ مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕریس(سۆرانی ـ پەخشان). 5ـ مامۆستا مەلا هادی ئەفخەم زادە بۆکانی(سۆرانی ـ پەخشان). 6 ـ مامۆستا مەلا مەحەممەد شەڵماشی،(سۆرانی ـ پەخشان). 7ـ کاک ئەحمەد موفتی زادە،(سۆرانی ـ پەخشان). 8 ـ سەیید بەهائەددین شەمس قوڕەیشی،(سۆرانی ـ هۆنراوە). 9ـ مامۆستا جەلیزادە،(سۆرانی ـ پەخشان). 10ـ محەممەد ئەمین بەلەدی،(سۆرانی)، (پەخشان و هۆنراوە). 11ـ مامۆستا مەلا ئەحمەد کوڕی مەلاساڵح کوڕی مەلا نەجیب بێژوەیی ئالانی،(سۆرانی ـ پەخشان). 12ـ مامۆستا قازی خزری شنۆیی(سۆرانی ـ پەخشان). 13ـ مامۆستا مەلا محەممەدی بەردەڕەشی بانە،(سۆرانی ـ پەخشان). 14ـ مامۆستا مەلا محەممەدی ئیمامی(سۆرانی ـ پەخشان). 15ـ مامۆستا مەلا محەممەد یوسف ڕەهنمون، ناسراو به کۆچەر،(سۆرانی ـ هۆنراوە). 16ـ مامۆستا حوسەین شێخانی شنۆیی،(سۆرانی ـ پەخشان). 17 ـ مەولوود نامەی ابوالقاسم، قاسم موید زاده شاعیری مەهابادی(سۆرانی ـ هۆنراوە) 18ـ مامۆستا مەلا ئەبووبەکر محەممەدکریمی(سۆرانی ـ پەخشان). 19ـ مامۆستا مەلا عومەر نوربەختی نەغەدە،(سۆرانی ـ پەخشان). 20 ـ مەلا ئەحمەدی خاس، (زازاکی)، (هۆنراوە). 21 ـ مەلا کریم زاری سەقزی، (سۆرانی ـ پەخشان). 22 ـ مەلا محەممەد هەولێری،(سۆرانی ـ پەخشان) 23 ـ شێخ نەسیم تەختەای(هەورامی ـ هۆنراوە). 24 ـ شێخ محەممەدی مەڕدوخ،(فارسی ـ هۆنراوە). 25 ـ مەلا مستەفا فانیزادری باتمانی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 26 ـ مەلا شەوقی هەلخی ماردینی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 27 ـ مەلا محەممەد شەریف باتمانی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 28 ـ مەلا ئەحمەد شەرناخی، (کرمانجی)، (هۆنراوە) 29ـ مەلا حەسەن شەرناخی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 30 ـ مەلا عەبدوڕڕەحمانی سیرەتی، (کرمانجی ـ هۆنراوە). 31ـ مەلا محەممەد ماردینی(کرمانجی ـ هۆنراوە). 32 ـ شێخ فیزوڵڵای خەزنەوی قامیشلویی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 33ـ مەلا سولەیمان کرشون باتمانی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 34 ـ سەیید بەدرەددین شەرناخی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 35 ـ مەلا عەلی ماردینی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 36 ـ مەلا عەبدوڕڕەحمان بیجرمان باتمانی،(کرمانجی)، (هۆنراوە). 37 ـ مەلا ئەحمەد ماردینی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 38 ـ مەلا زاهید ئامێدی ،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 39 ـ شێخ فەیزوڵڵای سیڕەتی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 40 ـ شێخ سڕاجەددینی ماردینی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 41 ـ شێخ محەممەد ئەمین ئامێدی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 42 ـ مەلا زاهید یاسو ئامێدی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 43 ـ شێخ مێهدی سەیفولملوک ئامێدی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 44 ـ مەلا ساڵح حەکاری،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 45 ـ شێخ جەعفەری بەرزەنجی، (عەڕەبی ـ هۆنراوە). 46 ـ مامۆستا عینکی،(سۆرانی ـ هۆنراوە). 47 ـ مەلا ڕزا بلبری،(هەورامی ـ هۆنراوە). 48 ـ محەممەد ئەمین میرزایی هەورامی،(هەورامی ـ هۆنراوە). 49 ـ مەلا مەحمود بایەزیدی،(هەورامی ـ هۆنراوە). 50 ـ ئەحمەد مەلاباتی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 51 ـ میرزا عەبدولقادری پاوەیی،(هەورامی ـ هۆنراوە). 52 ـ مامۆستا سەیید عەبدوڵڵا وەبڵەری،(هەورامی ـ پەخشان). 53 ـ مامۆستا مەلا حسەن ئەرتوسی،(کرمانجی ـ پەخشان). 54 ـ مامۆستا مەلا ڕەحمان حوسێنزادە گوژی،(سۆرانی ـ پەخشان). 55 ـ مامۆستا مەلا مەحموود ئەحمەدی دێگوڵان،(سۆرانی ـ پەخشان و هۆنراوە). 56 ـ مەلا عەلی باغستانی،(کرمانجی ـ هۆنراوە). 57 ـ مامۆستا نوری فارس حەمەخان. 58 ـ مامۆستا عومەر نیزامی. 59 ـ مەلا عەبدوسسەلامی حەیدەری(سۆرانی). 60 ـ مامۆستا سالحی خاتوونی مەزرە(سۆرانی ـ پەخشان). 61 ـ مامۆستا عومەر ڕەحیم پور(سۆرانی ـ پەخشان) 62 ـ مامۆستا مەلا خدر دەشتی هەولێری(سۆرانی ـ هۆنراوه). 63ـ مەلا رەسوڵی چراغی(چەپکە گوڵێک لە گوڵزاری ژیانی پێغەمەری مەزن، سۆرانی ـ پەخشان). 64 ـ ماموستا مەلا جەعفەر پەروینی(سۆرانی ـ پەخشان). 65 ـ موستا مەلا عەلی رەحیمی(سۆرانی ـ پەخشان). 66ـ مامۆستا مەلا ئێبڕاهیم سەلیمی (سۆرانی ـ هۆنراوە). 67 ـ سەید ئەنوەر سەید ئەحمەد بەرزەنجی(سۆرانی ـ پەخشان). 68ـ حاجی قادری قادری ناسراو به هیوا (سۆرانی ـ هۆنراوە). ٦۹ــ مەولوودنامەی مەڵاعەبدوڵڵای گەورە بەرزەنجی(سۆرانی، هۆنراوە). ۷۰ـ مەولوودنامەی مەزڵووم بەرزەنجی(عەڕەبی، پەخشان).
مولودنامهکانی ئهو بەڕێزانە، بە چاپ و بە دەستنووس وەبەر چاوی خوێنەران و هۆگران کەوتوون. بەڵام ئێستاکە کەمیان چاپیان ماوە و لەبەردەست دان. له درێژەدا ئاماژە بەو بەڕێزانە دەکەم کە وەک سەرچاوە ئەو زانیاریانەی خۆم لێوەرگرتوون و سپاسیان دەکەم:
۱ـ حاج مامۆستا مەلا عەبدولقادر قادری ئیمام جومعەی بەڕێزی شاری (پاوە). 2ـ د. مامۆستا عومەر عەبدولعەزیز (سلێمانیە).۳ـ ماموستا مەلاسەیید موستەفا مەحموودیان(مەهاباد). 4ـ مامۆستا مەلا محەممەدی خزرنیژاد(بۆکان) 5ـ دوکتۆر ڕەئوف ڕەهنموون(سنە) . 6ـ مامۆستا مەلا جەماڵ ئەحمەدی دشەی (پاوە). 7 ـ مامۆستا مەلا ئەحمەدی عەبباسی (بانە). 8 ـ مامۆستا مەلا شەفیع سادقی قۆڵنجێی (ورمێ). 9ـ مامۆستا مەلا رەسول چراغی(بۆکان). ۱۰ــ مامۆستا مەلا موحەممەدی شەریفی(پیرانشار). کاک هیوا ئیبڕاهیمی(مەهاباد). ۱۱ـ هێمن مەلا کەریم بەرزەنجی (سلێمانیە).
کۆتایی