تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۶ آبان ساعت ۲۰:۲۴ بازدید: 1000      نظرات: 0      کد مطلب: 16815

هۆکارە سەرەکییەکانی کەمکێشی لە کۆرپەکاندا


بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی، لە ۱۳۰میلۆن کۆرپەڵەی تازەلەدایکبوو لە ماوەی یەک ساڵدا لە دونیا، نزیکەی ٤میلۆن کۆرپە لە تەمەنی ۲٨ ڕۆژی هەوەڵی ژیانیاندا دەمرن.
دۆینێ لە هەولێری هه‌رێمی کوردستان ژنێکی تەمەن ۲۲ساڵ بە زگێک شەش کۆرپەی بەدونیا هێنا، کۆرپەکان بەهۆی کەمکێشییەوە دۆخی تەندرووستیان جێگیر نەبوو زۆریان دەوام نەهێنا و مردن
هاژە، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمکێشی لە کۆرپەکاندا دێنێتە بەرباس//
کۆرپەکان لە کاتژمێرە سەرەتایەکانی هاتنەسەر دنیایاندا کێش دەکرێن. ئەم کێشە دەگەڵ تەمەنی لە لەزگدابوونی بەراورد دەکرێت و لە پەڕگەی پزیشکی کۆرپەکەدا تۆماری دەکەن.
ئەگەر کێشی کۆرپه لە کاتی لەدایکبوونیدا کەمتر لە ۲٥۰۰گڕەم(دوو کیلۆ و نیو)بێت، کێشی کەمە. ئەم کۆرپانەی کە لە کاتی لەدایکبوونیاندا کەمتر لە ۱٥۰۰گڕەمن(یەک کیلۆ و نیو) کۆرپەگەلی زۆر ورد دێنە ئەژمار. 
هەندێک لە کۆرپە کەمکێشەکان سەرەڕای ئەوەیکە جەستەیەکی وردیان هەیە تەندرووستن، بەڵام کەمکێش‌بوون دەتوانێت تەندرووستی هەندێک لە کۆرپه‌کان لە مەترسی هاوێت. پێشگیری لە لەدایکبوونی کۆرپەی نەڕەس یەکێک لە باشترین شێوەکانە بۆ پێشگیری لە لەدایکبوونی کۆرپەی کەمکێش.
 
هۆکارە سەره‌کییەکانی کەمکێشی کۆرپە بریتییە لە:
 
۱. زوو لەدایکبوون:
زووتر لەدایکبوون بە مانای لەدایکبوونی پێش سی و حەوت حەوتوو سگ‌پڕی دایکه. لە هەر ۱۰ کۆرپەی کەمکێش ۷ کۆرپەیان زوتر لە وادەی خۆیان لەدایکبوونە، تا کۆرپە زووتر لەدایک بێ ڕەنگە لە کاتی لەدایکبوونیدا کێشی کەمتر بێت.
 
٢. سنووردارێتی گەشەی ئاوڵەمە:
سنووردارێتی گەشەی ئاوڵەمە بەو مانایەیە کە کۆرپە ئەم کێشەی کە دەبوو پێش لەدایکبوونی وەدەستی‌ بێنێت، بەدەستی‌ نەهێناوە.
 ئەم کۆرپانەی کە سنووردارێتی گەشەیان هەبووە بەو هۆیەی کە دایک و بابیان جەستەیەکی چکۆلەیان هەیە ڕەنگە پێش لە لەدایکبوونیان کەمکێش بن.
هەندێکی دیکه لە کۆرپەکان لەوانەیە لە کاتی لەدایکبوونیاندا کەمکێش بن، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە سەر ئەوەیکە شتێک لە دەورانی ئاوڵەمەییدا پێش لە گەشەی ئەوانی گرتووە یا گەشەی ئاوڵەمەیی وانی هێواش کردوەتەوە.
 
لەدایکبوونی پێشوەختە و سنووردارێتی گەشەی ئاوڵەمە لەوانەیە بەهۆی بارودۆخێک کە له نێو منداڵداندا بۆ ئاوڵمە پێش هاتووە درووست بوبێت کە ئەوانە بریتین لە:
 
۱. کەمو‌کورتییەکانی کاتی لەدایکبوون:
ئەم کەمایەسییانە بارودۆخێکن کە ئاوڵەمە لە کاتی لەدایکبووندا هەیەتی. کە‌م‌و‌کورتییەکانی کاتی لەدایکبوون دەبنە هۆی گۆڕینی شکڵ یا چالاکییەکانی یەک یا چەند بەش لە ئەندامانی لەش.
 کەمایەسییەکانی کاتی لەدایکبوون دەبنە هۆی درووستبوونی کۆمەڵێک کێشە بۆ تەندرووستی گشتی کۆرپە، شێوەی گەشەی لەشی کۆرپە و شێوەی چالاکی لەشی کۆرپە. لەوانەیە کەم‌وکورتییەکانی کاتی لەدایکبوون هۆکاری سنووردارێتی گەشەی کۆرپه لە منداڵداندا بێت و ببنە هۆی کەمکێشی لە کاتی لەدایکبووندا. ئەم کۆرپانەی‌ کە تووشبووی کەم‌وکورتییەکانی کاتی لەدایکبوونن زیاتر لە کۆرپەکانی دیکە لە ئەگەری زووڕەس‌بووندان.
 
۲. گەنەکان:(عفونت‌ها)
لە لەشی کۆرپەڵەدا هەبوونی هەندێک گەن دەبێتە هۆی کەم‌بوونەوەی ئاستی خێرایی گەشەی کۆرپە لە منداڵداندا و سازکردنی کە‌موکورتییەکانی کاتی لەدایکبوون. 
ئەم گەنانە بریتین لە: سینومگالوویرویس، سوورێژە، دانکە و توکسوپلاسموز.
۳ شێوەی ئاسایی بۆ دەرمانی کەمبوونی کێش لە کۆرپەکاندا
۱. کۆرپەی ناڕەس لەژێر چاودێری چڕدا بێت
۲. هاوتەرازکردنی دەمای گونجاو لە کاتی خەوتنی کۆرپە
۳. پێدانی خواردەمەنی تایبەتی ئاوەڵ کە لە ڕێگەی ناودەمارەکاندا بە دەرزی دەکوترێت.(ئاوەڵ ئۆرگانێکە کە لە کاتی دووگیانیدا لە ناو منداڵداندا گەشە دەکات. ئەم پێکهاتەیە ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان بۆ کۆرپەلەی گەشەکەر دابین دەکات و مادەی پاشەڕۆ لە خوێنەکەی لادەبات)



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد