تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۳ آبان ساعت ۱۷:۲۵ بازدید: 810      نظرات: 0      کد مطلب: 16792

كۆمپانیای TCL تابلێتێكی پێشكەوتووی 5G راگەیاند


كۆمپانیای تی سی ئێڵ تابلێتیێكی نوێی ئاشكرا كرد كە تایبەتمەندی پێشكەوتووی هەیە و توانای كاركردنی بە تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G هەیە.
شاشەی تابلێتەكە جۆری LCD دەبێت بە قەبارەی 10.36 ئینج و وردیی پیشاندانی (2000/1200) پێكشڵ هەروەها توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە.
چارەسەركەری Qualcomm Snapdragon 480 5G بۆ تابلێتەكە جێگیركراوە، رامی تابلێتەكە 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 64 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.
كامێرای سەرەكی تابلێتەكە 13 مێگاپێكسڵە و كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و توانای ناسینەوەی رووخساری هەیە.
توانستی پاتری تابلێتەكە 8000 میلی ئەمپێر/كاتژمێرە كە توانای 8 كاتژمێر كاركردنی هەیە.
جێگەی باسە تابلێتەكە پێش ساڵی نوێ لە بازاڕەكانی جیهان نمایش دەكرێت.


برچسب ها: 5G, TCL , تابلێت, كۆمپانیا

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد