تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۲۷ دي ساعت ۱۷:۳ بازدید: 1547      نظرات: 0      کد مطلب: 16791

نهێنییە‌کانی گریان و ڕشتنی فرمێسک


بەهۆی گریانەوە چاوەکانمان چەندین جۆری فرمێسک دەڕێژن، لەهەر بارودۆخێکدا بێت گریان و ڕشتنی فرمێسکەکان سودی گەورەی بۆ مرۆڤەکان هەیە، هەربۆیە بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ڕشتنی فرمێسکەکان چەندین نهێنی لە پشتەوەیە و بۆ هەر هۆکارێکیان جۆرێکی تایبەت لە فرمێسک هەیە.

تائێستا زانیوتە فرمێسکەکان چەندین جۆری هەیە؟
دڵخۆشی، خەمباری، بینینی کارەسات، چونە ژورەوەی تەنی نامۆ و ئازاری جەستە، دیارترین هۆکارە سەرەکییەکانی گریان و ڕشتنی فرمێسکەکانن، هەربۆیە چەندین توێژینەوەی جیاوازی زانستی لەسەر ئەنجامدراوە و دواجار دەرکەوتوە ڕشتنی فرمێسک بۆ هەر یەکێک لەو هۆکارانە، پێکهاتەیەکی جیاواز لە چاوەکان دەهێننە دەرەوە.
سێ جۆری جیاوازی فرمێسکەکان هەیە
سێ جۆرە جیاوازەکەی فرمێسکەکان و بۆ هەر یەکێکیان پێکهاتەیەکی جیاواز لە  چاوەکان دەهێنێتە خوارەوە، کە بەهۆی خەمباری یانی ئازاری جەستەوە ڕودەدەن.

کاتێک تەنێکی نامۆ دەچێتە نێو چاوەوە، دەستبەجێ بۆ ئارامکردنەوەی ئەو دۆخە چاوەکان جۆرێکی فرمێسک دەڕێژن کە بەشێوەی هەڵچونە و کاردانەوەی بۆ ئەو بارودۆخە هەیە کە بەسەر چاوەکەدا هاتوە، جۆری ئەو پێکهاتەیەی لە فرمێسکەکەدا هەیە ئاوێکی پاکژە و کاریگەرییە نەرێنییەکە هێواش دەکاتەوە.

جگە لە چونەژورەوەی تەنی نامۆ بۆ ناو چاوەکان، لەکاتی لەتکردن و قاشکردنی پیاز، ئاڕاستەی دوکەڵ بۆ ناو چاوەکان و ڕوداونی گێژەڵوکەدا دەستبەجێ چاوەکانمان ئەو جۆرەی فرمێسک دەڕێژن.
ڕێگرییکردن لە هەوکردن
لە جۆری دوەمی فرمێسکەکاندا، چاوەکان فەرمان دەکەن و جۆرێک فرمێسک دەڕێژن کە ئەنزیمێکی تێدایە بەناوی (ئەلیزۆزیم)، ئەو ئەنزیمە دژە میکرۆبەکانە و چاوەکان دەپارێزن لە هەوکردن و کاریگەریی نەرێنی.
پارێزگاریکردن لە ڕەشێنەی چاو
هەندێکجار چاوەکان جۆرە فرمێسکێک دەڕێژن کە بەشێکی زۆری پێکهاتەکەی لە ئاو دروستبوە، ئەو جۆرەی فرمێسک بۆ پارێزگاریکردنە لە ڕەشێنەی چاوەکان، بە واتایەکی دیکە بۆ پاکژکردنەوەی چاوەکانە لە داخورانی ڕەشێنەی چاو.

چاوەکانی چەندین جۆری دیکەی فرمێسک دەڕێژن کە هەر یەکێکیان کار و فەرمانێکی جیاوازی هەیە، لەنێویاندا بۆ پاکڕاگرتنی چاوە لە وشکبونەوە، هەربۆیە لە ئێستادا زۆرێک لە جیهاندا دەناڵێنن بەدەست وشکبونەوەی چاوەکانیان کە ناچارن لای پزیشكی پسپۆڕی چاو قەترەی دژە وشکبونەوەی چاوەکان بەکاربهێنن.

جۆرێکی تری فرمێسکەکان لەکاتی بونی ئازاری جەستەی مرۆڤەکاندا فەرمانیان پێدەکرێت و لە چاوەکان دەهێندرێنە دەرەوە، لەکاتی دەردانی هۆڕمۆن بەهۆی دڵەڕاوکێ و بێتاقەتییەوە وا دەکات ئەو جۆرە فرمێسکە لە چاوەکان بێنە دەرەوە.

لەلایەکی ترەوە کاتێک جەستە هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشیی لە جۆری (ئۆکسیتۆسین و ئەندرۆفین) دەردەدات، جۆرێکی دیکەی فرمێسک لە چاوەکان دێنە خوارەوە.

ئەوەی مەبەستمانە دەستنیشاکردنی جۆری ئەو فرمێسکانەیە کە لە چاوەکاندا دێنە خوارەوە، بە مانایەکی دیکە ئەو ئاوەی لە چاو دێتە خوارەوە سەرجەمیان یەک جۆر و یەک پێکهاتە نین.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد