تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۳ آبان ساعت ۱۶:۴۰ بازدید: 749      نظرات: 0      کد مطلب: 16789

ئەم مانگە نزیكە 400 كەس لە هەرێمی كوردستان بە کڕۆنا مردون‌


لە هەرێمی كوردستان مردن بە کڕۆنا لە ئاستێكی مەترسیداردایە، لە ماوەی 23 رۆژی ئەم مانگەدا نزیكەی 400 كەس لە توشبووانی کڕۆنا گیانیان لەدەستداوە.
 لە یەكی مانگەوە تاوەكو راگەیەندراوی شەممە 23ی مانگی ئۆکتۆبر، لە هەرێمی كوردستان 391 كەس لە هەڵگرانی ڤایرۆسی کڕۆنا 
ماڵئاواییان لە ژیان كردووە.
ئەگەر ئەم ژمارەیە دابەشی رۆژەكانی بكرێت، رۆژانە 17 كەس بە کڕۆنا  گیان لە دەستدەدەن، كە ئەمەش بەراورد بە پارێزگاكانی عێراق رێژەیەكی زۆر بەرزە.
لەم رێژەیەدا زۆرترینیان لەناو شاری سلێمانی بوون، كە 115 حاڵەتی گیان لەدەستدا تۆماركراون.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی کڕۆناوه تا دوێنێ‌ شەممە، لە هەرێمی كوردستان شەش هەزار و 265 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دەستەی ئاماری هەرێم بۆ ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان شەش ملیۆن و 171 هەزار و 83 كەسە، بەو پێیەش بێت لە هەر960  كەسێك یەكێكیان بە کڕۆنا دەمرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداریدا لەهەڵكشانی زیاتر کڕۆنا وتی" "گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادیکردووە".
وه‌زیری ته‌ندروستی، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری و رەتیشکردەوە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد