تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۲ آبان ساعت ۲۳:۲۴ بازدید: 1114      نظرات: 0      کد مطلب: 16787

فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە بۆکان بەڕێوە چوو



بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی خەزڵوەری ساڵی ١۴٠٠، یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی لە ئاوایی کۆستە، سەر بە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

ئازاد ئەکبەرپوور، سەرۆکی لێژنەی ئەسپ‌سواریی شاری بۆکان لە وتووێژ لەگەڵ هاژە گوتی: فێستیڤاڵی ئەسپی کوردی بۆ یەکەمین جار لە شاری بۆکان بە بەشداریی ئەسپ‌سوارانی ناوچە، بەبۆنەی حەوتووی وەحدەت و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ئاوایی کۆستە، سەر بە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

سەرۆکی لێژنەی ئەسپ‌سواریی بۆکان لە درێژەدا گوتی: ئەسپ‌سواری وەرزشێکی خۆش و ئاسوودەیە و بنەماڵەکان هەوڵیان ئەوە بێ منداڵەکانیان بەرەو ئەم وەرزشە هان بدەن.

هێمن زیجی جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەسپ‌سواریی شاری بۆکان گوتی: هەشت شاری، بۆکان، مەهاباد، ئورمیە، میاندواو، سایینقەڵا، بانە، سەقز و سنە بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ئەسپی کوردیی بۆکان کردووە.

زیجی بە ئاماژە بە شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە گوتی: وەک لێژنەی ئەسپ‌سواریی بۆکان، دەمانهەوێ ئەم فێستیڤاڵە بە شێوەی ساڵانە و لە دوو قۆناغدا بەڕێوە بچێت. قۆناغێک لە سەرەتای ساڵ و قۆناغی دووهەم لە شەش‌مانگەی دووهەمی ساڵ و لە ڕۆژژمێری ساڵانەی فێدراسیۆنی ئەسپ‌سواریی وڵات تۆمار بکرێت.

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەسپ‌سواریی بۆکان لەبارەی ڕەگەزی ئەسپی کورددا گوتی: ئەسپی کورد بەهۆی بارودۆخی جوگرافیایی کوردستان، وەک ڕەگەزێکی خۆڕاگر دەناسرێت و لەچاو ڕەگەزەکانی تری ئەسپ، جەستەیەکی خۆڕاگرتر و پتەوتری هەیە.

زیجی لە درێژەدا گوتی: لە ئێستادا ١٢ ناوەندی فێرکاری و پەروەردەیی ئەسپ لە شاری بۆکان و دەرو پشتی چالاکن و لە ساڵانی ڕابردوو هۆگران و لایەنگرانی ئەسپ لەم شارە ڕووی لە زۆری داوە.







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد