تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۲۷ مهر ساعت ۱۱:۵۰ بازدید: 1099      نظرات: 0      کد مطلب: 16760

فیلمی "سپی پۆش" که له کوردستان وێنه‌گیراوه بووه نوێنه‌ری ئێران له ئۆسکاری 2022

ڕاپۆڕت: مه‌نسوور جیهانی


 کورته‌ فیلمی "سپی پۆش" له‌ نووسینی سیناریۆ و ده‌رهێنانی "ره‌زا فه‌هیمی" که له کوردستان وێنه‌گیراوه وه‌کوو فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران که‌ رووداوی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکاره‌، نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای کورته‌ فیلمی ئێران له‌ نه‌وه‌د و چواره‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکار له‌ ساڵی 2022 له‌ ئه‌ستۆی دایه‌. 
کورته‌ فیلمی "سپی پۆش" به‌رهه‌می "ره‌زا فه‌هیمی" که‌ ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد، له کوردستان وێنه‌گیراوه و کۆمه‌ڵێک له ستافی په‌شه‌گه‌ڕیی سینه‌مای کوردستان له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌شدارییان کردووه، به‌ پێی یاسا و رێکارنامه‌ی ئه‌کادیمیای ئۆسکار، وه‌کوو نوێنه‌ری سینه‌مای کورته‌ فیلمی ئێران له‌ نێو کۆی کورته‌ فیلمه‌کانی ناسێندراو له‌ لایه‌ن ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ی که‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌کادیمیای ئۆسکاریان هه‌یه‌، ئاماده‌ ده‌بێت. 
به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی ده‌ست‌نیشان کردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ پێڕستی فێستیڤاڵه‌کانی "ئۆسکارکوالیفاید"، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و فێستیڤاڵه‌کانی دیکه‌ی ئاماده‌بوو له‌م لیسته‌دا، به‌ پێی یاسا و رێساکانی ئۆسکار، ده‌توانن له‌ ماوه‌ی کاتی دیاری کراوی 1ی ئوکتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ تا 30ی سێپتێمبه‌ری ساڵی دواتر، ناوی کورته‌ فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌مان خول له‌ رووداوه‌که‌ به‌م ئه‌کادیمیایه‌ بناسێنن. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، کورته‌ فیلمی "سپی پۆش" به‌رهه‌می "ره‌زا فه‌هیمی" که‌ له‌ سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێنا، له‌ ئۆسکاری 2022 به‌شداری ده‌کات. 
نه‌وه‌د و چواره‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکار له‌ به‌شی کورته‌ فیلمه‌کاندا، میوانداری به‌رهه‌م گه‌لێک ده‌بێت که‌ له‌ رۆژانی یه‌کی ئوکتۆبه‌ری 2020 تا کۆتایی سێپتێمبه‌ری 2021 له‌ فێستیڤاڵه‌کانی په‌سندکراوی ئۆسکار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ڵبژێردرێن و به‌م ئه‌کادیمیایه‌ ناسێندرابێتن. 
کورته‌ فیلمی "سپی پۆش" که‌ به‌ پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران به‌رهه‌م هێنراوه‌، پێشتر له‌ رووداوه‌کانی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو؛ فێستیڤاڵی "کله‌رمۆن فران"ی فه‌ره‌نسا، فێستیڤاڵی "شۆرت شۆرتس"ی ژاپۆن (له‌ فێستیڤاڵه‌کانی ئۆسکارکوالیفاید)، فێستیڤاڵی "کۆنکورتۆ"ی ئیتاڵیا و چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی دیکه‌ به‌شداری کردووه‌. 
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ ئاماده‌بوون له‌ ریزی پێڕستی فێستیڤاڵه‌کانی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکار که‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی سینه‌مای ئێراندا هاتۆته‌ ئاراوه‌، فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ هه‌ر خولێکی فێستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌موو سالێک به‌ ئه‌کادیمیای ئۆسکار ده‌ناسێنێت. 
"سادق مووسەوی" بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، لە لایەن ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت، گوتی: لە قاڕەی ئاسیا وڵاتانێکی دەگمەن لەوانە: ژاپۆن، کۆریای باشوور، هیندستان، سەنگاپوور، تورکیا و لە باکووری کیشوەری ئەفریقاشدا تەنیا وڵاتی میسر ئەو شانازییەیان هەیە کە فێستیڤاڵەکانی ئۆسکار کوالیفایدیان هەبێت. لە ئێستادا، تەنیا 127 فێستیڤاڵی سینەمایی لە ئاستی دنیادا بوونیان هەیە کە "ئۆسکار کوالیفاید" بن.
مووسەوی لە درێژەی ئەم وتووێژەدا گوتی: لە ئێستادا، زیاتر لە 10 هەزار فێستیڤاڵی باوەڕپێکرا و باوەڕپێنەکرا لە جیهاندا، بەڕێوەدەچن؛ لەم هەمان کاتدا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ئاستی جیهاندا هەیە. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە لایەنی کۆنی و باوەڕپێکراوییەوە؛ گرینگترین فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێتەئەمار. 
بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: دوای لابردنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکانی ناردنی پارە، ناونووسی بەلاشی فیلمەکان وەلادەنێردرێت و وەکوو فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهان، ئێمەش خەرجی ناونووسی لە بەشداربووان وەردەگرین و بەم شێوەیە، فێستیڤاڵیش دەتوانێت تەواوی خەرجەکانی خۆی دابینبکات. لە ئێستادا ناونووسی بەرهەمەکان لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران و هەروەها پێشکەش کردنی بەرنامەکانی بۆ سینەماکارانی کورتە فیلم، بەلاشە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد