"سادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له په‌یامێکی کورت‌دا بۆ کورته فیلم، ده‌ستکه‌وته‌کان و پێگه و گرینگیی ئه‌م چه‌شنه‌ی هونه‌ری سینه‌مای به ئه‌نجامی سه‌رنجدان به بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه زانی.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، له ده‌قی په‌یامه‌که‌ی "سه‌یدسادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و سه‌رۆک و ده‌بیری ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی سینه‌مای ئێران بۆ چالاکانی بواری کورته فیلم و به‌رده‌نگه‌کانی ئه‌م جۆره‌ی سینه‌مایی هاتووه: "سه‌ربه‌رزی و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورته فیلمی ئێرانی ده‌رئه‌نجامی سه‌رنجدان به بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تییه."
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "سادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار ناسراوه؛ به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به نمایش کردنی 63 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 125 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ری 2021 له په‌ردیسی سینه‌مایی "ئێران ماڵ" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.