مه‌نسوور جیهانی ـ "سادق مووسه‌وی" سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له لایه‌ن ئه‌کادیمیای ئۆسکاره‌وه په‌سند کرا و بووه ته‌نیا فێستیڤاڵی "ئۆسکار کوالیفاید" OSCAR® Qualified له ئێران‌دا.
"سادق مووسه‌وی" سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه گوتی: پێنج ساڵه که به‌رپرسایه‌تی ئه‌م رووداوه سینهماییهم له ئه‌ستۆ دایه و له‌م ساڵانه‌دا چاوه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی فێستیڤاڵه‌که له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بووینه. هه‌ڵبه‌ت که هێشتا تا لووتکه‌ی ئامانج و خه‌ونه‌کان مه‌ودامان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆکارگه‌لی جۆراوجۆر، ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌توانێت ببێته یه‌کێک له باشترین و پڕبایه‌خترین فێستیڤاڵه‌کانی سینه‌مایی کورته فیلم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژانری کورته فیلم به دوور له په‌یوه‌ندییه‌کان و بارودۆخی زاڵ و سه‌پێندراو به‌سه‌ر سینه‌مای پیشه‌یی و داهێنان و نوێکاری که هه‌یه‌تی و به هۆکاری ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی لاو و داهێنه‌ر که تازه‌گه‌ری ده‌که‌ن، توانایی و لێهاتوویی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا توانیمان ئه‌مساڵ ببینه ته‌نیا فێستیڤاڵی "ئۆسکارکوالیفاید" له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئێران‌دا. وێڕای ئه‌وه‌ی که له نێو وڵاتانی موسڵماندا ته‌نیا ئێمه، میسر و تورکیا فێستیڤاڵێکی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکارمان هه‌یه.
ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه گوتی: ساڵی رابردوو 4500 به‌رهه‌م له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ناونووسیان کردبوو و ئه‌مساڵ زیاتر له دوو هه‌زار به‌رهه‌میش زیاد کرا. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئێمه خه‌ڵاته‌کانی ئه‌رزی و پاره‌ی بیانی بوو که له به‌شی خه‌ڵاتی گه‌وره‌دا بڕی 5 هه‌زار یۆرۆمان دیاری پێشکه‌ش ده‌کرد. پێگه‌ی ئێمه له ناوچه‌که‌دا و پیشه‌ی سینه‌مای ئێران و پێشێنه‌ی فێستیڤاڵه‌که، ئه‌و پێوه‌رانه‌یه که نیشانه و هێمای بایه‌خ و گرینگیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تارانه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار، ئیمهیلی سینه‌ماکارانی بیانیمان بۆ هات که له‌به‌ر چ هۆکارێک فیلمه‌که‌ی ئێمه له فێستیڤاڵدا نیه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌موو جیهاندا، به رێژه‌ی 127 فێستیڤاڵی "ئۆسکارکوالیفاید" بوونیان هه‌یه و 67 دانه له‌وانه ته‌نیا له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
مووسه‌وی گوتی: داوه‌ره‌کانی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ، له‌به‌ر هۆکاری به "ئۆسکارکوالیفاید" بوونی ئه‌م رووداوه، پله و تهرازێکی به‌رزتریان هه‌یه. نزیکه‌ی سه‌دی 10ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداریان هه‌یه، له به‌رهه‌م گه‌لی ئێرانی پێکهاتوون. زۆرترین فیلمه‌کان له وڵاتانی هیند، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، به‌ڕازیل، ئیتاڵیا و رووسیا بۆ فێستیڤاڵ نێردراون و له ریزه‌کانی دواییدا چین، تورکیا و وڵاتانی دیکه ئاماده بوون. به گشتی 128 وڵاتی بیانی بۆ خولی سی و هه‌شته‌می ئه‌م فێستیڤاڵه به‌رهه‌میان ناردووه، له‌وانه؛ هیند 621 فیلم، فه‌ره‌نسا 590 فیلم، ئیسپانیا 396 فیلم، ئه‌مه‌ریکا 339 فیلم، ئیتاڵیا 294 فیلم، به‌ڕازیڵ 272 فیلم، رووسیا 216 فیلم، ئه‌ڵمانیا 212 فیلم، تورکیا 198 فیلم، چین 197 فیلم، به‌ریتانیا 182 فیلم، تایوان 137 فیلم، که‌نه‌دا 133 فیلم، مه‌کزیک 132 فیلم، کۆریای باشوور 116 فیلم، پۆڵه‌ندا فیلم، ئه‌رژه‌نتین 104 فیلم، ئهندهنووزیا 102 فیلم، میسر 70 فیلم و پۆرتوگال 62 فیلم، زیاترین به‌شیان له رێژه‌ی فیلمه‌کانی گه‌یشتوو بۆ نووسینگه‌ی سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران هه‌بووه.
مووسه‌وی گوتی: له‌به‌ر هۆکاری به "ئۆسکارکوالیفاید" بوون له‌م خوله‌دا بڕیار وایه، رێوڕه‌سمێکی کردنه‌وه به‌ڕێوه‌ببه‌ین و له‌وێدا له کلیپی تیزێری فێستیڤاڵ و 11 به‌رگ کتێب که چاپ و بڵاومان کردۆته‌وه، په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌ده‌ین. له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ 20 کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌مان هه‌یه که به ناونیشانی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازی 38ـ20 به ئاماده‌بوون و به‌شداریی کردنی 12 مامۆستای وانه‌بێژی نێونه‌ته‌وه‌یی و 8 مامۆستای وانه‌بێژی ئێرانی سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌ته‌کانی رۆژ، باس و ئاخاوتن ده‌کرێت و ته‌وه‌رێکی زۆرمان بۆ ناوه‌رۆک و بابه‌تی سینه‌مای ئه‌زموونی ته‌رخان کردووه و هه‌روه‌ها به چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی 11 ناونیشانی کتێب، روانگه و مه‌به‌ستی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای زیاد کردنی زانستی سینه‌ماکارانه.
"سادق مووسه‌وی" سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: فێستیڤاڵی سی و هه‌شته‌م هه‌ر وه‌کوو ساڵی رابردوو له په‌ردیسی سینه‌مایی "ئێران ماڵ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وان پشتیوان و سپۆنسه‌ری ئێمه‌ن و زۆربه‌ی تێچووی به‌شه‌کانی فێستیڤاڵ بێ به‌رامبه‌ر ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستی ئێمه. شوێنی تایبه‌ت و که‌شوهه‌وای سه‌رئاوه‌ڵا و به‌رزایی میچه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، بۆ ئێمه زۆر گرینگ و یه‌کلا که‌ره‌وه بوو.