تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۶ مهر ساعت ۲۱:۲۱ بازدید: 1777      نظرات: 0      کد مطلب: 16661
ماڵاوایی لەگەڵ هونەرمەندی مەهابادی

ڕێوڕەسمی ناشتنی ئاوات حەکیم‌زادە بەڕێوە چوو



ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوی ۶ی ڕەزبەر، ڕێوڕەسمی ناشتنی هونەرمەندی مەهابادی، ئاوات حەکیم‌زادە بەڕێوە چوو.

سەلاحەددین ئاشتی، نووسەر و لێکۆڵەر لەبارەی کەسایەتیی ئاوات حەکیم‌زادە گوتی: کاک ئاواتی حەکیم‌زادە یەکێک لە هونەرمەندە هەرەگەورەکانی ناوچەی موکریان بوو کە حەولی ڕۆژانەی ئەوە بوو کە کارەکەی بەشێویەکی زانستی و هونەرمەندانە ڕاپەڕێنێ.

پێش هەر شتێک، مەعنەویەت لە کارەکانی ڕەنگدانەوەی هەبووە و هیچ کات باری مادی نەدەهاتە پێش لایەنی دیکەی بەرهەمەکانی.

فەرەیدوون حەکیم‌زادە مێژوونووس و لێکۆلەر بە ئاماژەدان بە بەرهەمەکانی ئاوات حەکیم‌زادە گوتی: کاک ئاواتی حەکیم‌زادە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەدەبی و فەرهەنگی بوو و لە شارەکانی ناوچەی موکریان ناسراو بوو. خودالێخۆشبوو لە تەواوی گۆڤارەکانی چاپکراو لە مەهاباد وەک دیزانێر و تایپیست کاری دەکرد. کاک ئاوات لە گۆڤارەکانی مەهاباد، بەیان و زانکۆ دەستێکی باڵای هەبوو و توانی خزمەتێکی گەورە بە گەل و نیشتمانەکەی بکا.

د.‌ئیسماعیل مستەفازادە، بەرپرسی گۆڤاری بەیان، لە ڕێ‌وڕەسمی ناشتنی ئاوات حەکیم‌زادە گوتی: خودالێخۆشبوو لەبواری شارەزایی لە هونەری دیزاین و کار بە بەرنامەکانی دیزاین و ڕازاندنەوەی کتێب و گۆڤار لە کەسانی بەئەزموون و بەتوانا بوو.

کامبیز ئیبڕاهیم‌زادە، بەرپرسی گۆڤاری زانکۆ لەمەڕ کەسایەتی و بەرهەمەکانی هونەرمەند ئاوات حەکیم‌زادە گوتی: هونەرمەند کاک ئاواتی حەکیم‌زادە هونەرمەندێکی ڕێک‌وپێک بوو لە ناوچەی کوردستان لە بواری دیزاین و جوانکاری بەرهەمە چاپکراوەکانی کوردی. کاک ئاوات زۆر بەرهەمی نووسەران و گۆڤارەکانی ناوچەی لە ئەستۆ بوو و لە یازدە ژومارەی گۆڤاری زانکۆ، دە ژمارەی ئەم گۆڤارەی دیزاین کرد و کەسێکی زۆر شارەزا بوو لە بواری کاریی خۆیدا.

ئاوات حەکیم‌زادە، هونەرمەند و چالاکی بواری دیزاینی چاپەمەنی ڕۆژی ڕابردوو، ۵ی ڕەزبەر بەهۆی تووشبوون بە کڕۆنا کۆچی دوایی کرد و له بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی شاری مەهاباد بەبەشداریی تاقمێک لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەر بەخاک ئەسپێردرا.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد