تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۲ دي ساعت ۱۹:۱۶ | بازدید: 1377 نظرات: 0 کد مطلب: 2652 |
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که به‌ڕێوه‌بردنی هه‌فته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سنه‌دژ ده‌سپێک و تاقی کردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فستیڤالی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کوردی له سنه به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر،ئه‌مرۆ حوجه‌تولئیسلام ڕه‌حیم جه‌عفه‌ری له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا تایبه‌ت به هه‌فته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سنه‌دژ ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڕووداوه گرنگه فه‌رهه‌نگیه له کوردستان به هاوکاری که‌رتی تایبه‌ت و سەرپەرەشتی کۆمپانیای ستاک فیلم و سپۆنسه‌ری بانکی سادراتی کوردستان له ڕۆژی ۱۴ تا ۱۷‌ی به‌فرانبار له سینه‌ما به‌همه‌نی سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌عفه‌ری به ئاماژه به‌وه‌ی که پلانڕێژی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد بۆ به‌رێوه‌بردنی به‌رنامه فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کان له کوردستان وایه که ڕاده‌ستی که‌رتی تایبه‌ت بکرێن و له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندانه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی بکرێن، وتی: زۆر سپاسی بانکی سادراتی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی دارایی ئه‌م هه‌فته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی کردووه.
ڕاشیگه‌یاند که بریاره له ماوه‌ی ئه‌م ۴ رۆژه‌دا له‌و ۲۹ فیلمه که داوه‌ران هه‌ڵیان بژاردووه ۱۴ فیلمیان نمایش بکرێن که به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستانه و ۳ فیلمی درێژ و ۱۱ کورته فیلمن.
وتیشی: ۱۵ فیلمی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردراو بۆ هه‌فته‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سنه‌دژ، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی کوردی ئێرانه که له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا تۆمار بووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که جۆزه‌ردانی ساڵی داهاتوو بڕیاره فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کوردی له ئاستێکی باڵادا له سنه به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌م هه‌فته‌ی فیلمه له خۆیدا وه‌ک ده‌ستپێکه بۆ فستیڤاڵه‌که و ده‌بێ توانایی و ده‌فرایه‌تی کوردستان له‌م بواره‌دا باش بخه‌ینه‌روو.
ڕاشیگه‌یاند که سبه‌ینێ دووشه‌مه چه‌ندین که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێم ده‌گه‌نه سنه بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سنه‌دژ.
له کۆتاییشدا سپاسی کۆنسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستانیان کردووه له جێبه‌جێ کردنی کاروباری هاتوچووی میوانانی ئه‌م به‌رنامه فه‌رهه‌نگیه.