تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲۶ شهريور ساعت ۲۱:۵ | بازدید: 627 نظرات: 0 کد مطلب: 16577 |
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له ٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" A Window on Asian Cinema لە بیست و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" Busan له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" یه‌کێکه له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و یه‌کێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" FIAPF له ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی سه‌ره‌کی "سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "کورته فیلمه‌كان"، به‌شی "ڕه‌وته نوێیه‌کان"، به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک" Kim Jiseok، به‌شی "گۆشه‌ی به‌ربڵاو"، به‌شی خه‌ڵاتی "مێکێنات" Mecenat، به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی خه‌ڵاتی "سونجێ" Sonje، به‌شی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک" Netpac، به‌شی خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" FIPRESCI و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "دیارده‌کان" Icons، به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "سینه‌مای سه‌ر ئاوه‌ڵا"، به‌شی ڤیترینی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "فیلمه‌کانی ژنه له ڕادهبهدهرهکان"، به‌شی "سینه‌مای جیهان"، به‌شی "سینه‌مای کۆریا"، به‌شی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، به‌شی "دیمه‌نی کراوه"، به‌شی "ده‌نگی نوێ ـ فیلمه چینییه‌کان"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "چاوخشاندنێک به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره داهێنه‌ره‌کانی سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "سندووقی سینه‌مای ئاسیا" و هه‌روه‌ها به‌شی "بازاڕی فیلمی ئاسیا" له ڕۆژانی ٦ تا ١٥ی ئۆکتۆبهری٢٠٢١ له سینه‌ما "بۆسان" و سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بۆسان له وڵاتی کۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.